تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاهـ
«ند.» ۱- تمـ: ۱-ئاخ. «وەک ئاهەکەم دەوان به هەتا خاکی کۆیی یار» «وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە هەتا ئاو شیوە سوور» «نالی: مقبل_۱٦» ٭۱- ئاخ، ئۆف، اخ. ۲- هەناسەیەکی درێژە، لە قووڵایی سینگەوە بۆ نیشاندانی خەم وخەفەت و دەربڕینی ئازاری جێگەیەکی لەش، هەڵدەکێشرێ. ۳- «مجـ.» ماوە و مەودایەکی زۆر کەم.: هەر ئاهێکی مابوو بخنکێ، ئاهێکی مابوو بکەوێتە خوار. ئاهـ تێدانەمان_ «مستـ. لا.» ۱-هیچ تێدانەمان، لە کەڵک کەوتن.: کراسەکەت ئاهی تێدا نەماوە. ۲- «کنـ.» مردن. ئاهـ دەبەردا نەمان_ «مستـ. لا.» بێ هێزبوون، بێ خاسیەت بوون.: ئەم باترییانە ئاهیان دەبەردا نەماوە بیانگۆڕە. پیرۆت ئەوجاریش کفنی دڕی بەڵام هیچ ئاهی دەبەردا نەماوە. ٢-(کن.) مردن.
ئاهـ و ناڵە
«نمسـ.» کڕووزانەوە بە دەنگ و هەناسە، بەدەم «ئاهـ» کوتنەوە لە سینگیشڕا هەناسە هەڵکێشان. داد و فیغان کردن.
ئاهـ و نزوولە
«نمسـ.» تمـ: ئاهـ و نزا. تێبــ.ینی: کەرتی دووەم «نزوولە» وەکوو من تێی دەگەم بچووک کراوەوەی «نزا» یە و پێوەندی دەگەڵ «نزوول» ی عەڕەبی نییە.: ڕەببی! ئاه و نزوولەی هەتیوان بیانگرێ.