تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاموو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامووتیا
ئاموودا
شارێکی گچکەی کوردانە کەوتۆتە لای ڕۆژاوای شاری قامیشلی، نیشتیمانپەروەری باشی زۆر لێ هەڵکەوتووە
ئاموودی(باک)
هەڵپەڕین، دیلانە، جوورە هەڵپەڕینێکە
ئاموور
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» یەکێکە لە دوو پارچە گەورەکانی ئامرازی «جووت» لە کوردستان. * ئێرەقه، هەوجاڕ. تێبــ... ئەم ئامرازە لە دارێکی درێژی ڕاست «باسبک ـ یا ـ باسکێش»، کە کۆتەرەدارێکی ڕەختە و سەختی «دەندە» بە سەرەوەیە و گاسنی دەخرێتە سەر، دروست کراوە. دارێکی باریکتر «پاشبارە» بە قیتی دە دەندە کوتراوە و ئەمیش دەسکێکی پچووکی «دەستەدوو، دەستوو» ڕێ دەخرێ.
ئاموور ماڵە
«مکـ.» شل و شەوێق لە نیر بەستراوە و گاسن زۆر لە زەوی دەچێتە خوار و قوونی دەندە لە زەوی دەخشێ.
ئاموور ڕژدە
«مکـ.» قیت بەستراوە بە «نیر» ەوە و تەنیا نووکی گاسن عەرز دەگرێ و باشی ناکێڵێ.
ئاموور(هەو)
هەجاڕ، ئێلەقە، (باک) ئەمبوور، دەستەمستە، گاسن، دەندە، سەرمژانکەو هەوجاڕ، چەند پارچە مرازێکە لەناو کەرەستەی جووتیدا وەکوو: دەستەمستە، گاسن، دەندە، سەرمژانکە، هەوجاڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامووسنی
قەپماتە
ئامووشۆ
هامووشۆ، هاوچۆ، تێکەڵاوی
ئاوی ئاموون چێ
«کنـ.» تووک و نەفرینە: بڕوا و نەیەتەوه، چوونی بێ هاتنەوەی نەبێ. تێبــ. ـ ا» ئاموون ناوی چەمێکە لە ئاسیای ناوەندی «تمـ: هبێد، ل ـ ٢». ب» «چەمێکە بە قەراغ شاری «خواڕەزم» دا دەڕوا و لە نێوان تورکستان و خوراسان دایە»، «بوڕهان: عەبباسی، ل ـ ٥٢». ج» دوکتۆر معین لە باتی ئاموون «ئامووی، ئاموویه، ئاموو دەریا» دەڵێ و بە چەمی «جەیحون» ی دادەنێ کە لە باکووری خوراسانەوە بە دەشتی «ئامووی» دا دەڕوا. «معین: فەرهەنگ، جـ ٥، ل ـ ٦١».