تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاغەڵ
جێی داکردنی ئاژاڵ لە زستاندا
ئاغەڵ
آغل
ئاغەڵ
غەڵ، جێی داکرتنی مەڕ و بزن لە دەمی سەرمادا، هۆڵ
ئاغەڵ
«نا.»، «مکـ.» ١- ئەشکەوتی تەبیعی یا دەسکرد لە کێو، یا چاوە خانوێک لە ناوماڵ کە بۆ داکردنی مەڕ و ماڵات تەرخان دەکرێ. ٢- چوار دیوارێکی سەردانەپۆشراو لە دەشت، بۆ داکردنی مەڕ وماڵات. لەو شوێنانەی زۆر سارد نیە و بەفر، یا هەر نابارێ یاخۆ نامێنێتەوه، هەم ناهێڵێ ماڵات بە دەشتا بڵاو ببێتەوە و هەم بای ساردی زستانیش کەسیرەیان ناکا. ٣- جێگایێکی تایبەتییه، لەو شوێنانەی بەردیان کەمە بۆ داکردنی مەڕ وماڵات بە «چەپەر» دەیکەن. * غەڵ.
ئاغەڵ
(سۆ) قسن، ئاخەڵ، ووشکەکەڵەکی بەگەڕە لە دەورەی گۆڕو ئیتردا دروستی دەکەن. جێی داکردنی ئاژاڵانە لە زستانێدا
ئاغەڵان
هەوراگە