تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاغایانە
شتێکە کۆ دەکرێتەوە بۆ ئاغا
ئاغایانە
[[ ئاغا + ئانه‌ ]]
١- «نتــ» باجێکه، دەرەبەگ و خاوەن مڵک لە ناوچەیەکدا کە خۆیان مڵکیان تێدا نەبێ بەڵام دەستیان بەسەر مەڵبەندەکەدا بڕوا، لە جووتێرەکان و خەڵکی لا دێی دەستێنین. ٢- «ستــ» ئەوەی لە ئاغا دەوەشێتەوه، کارێکی بۆ ئەوە ببێ بۆ ئاغا بکرێ یا هەر یاغا بیکەن.: ئەم فێز و ئیفادەی ئاغایانە بۆ تۆ نەهاتووە. ڕاوێکی ئاغایانەمان کرد. ٣- «بنتـ» بە شێوەی ئاغایان، وەکوو گەورە پیاوان، وێنەی جوامێران.: ئاغایانە وازمان لێ بێنە. ئاغایانە دانیشە.
ئاغایانە
چەشنی ئاغایان، بەگانە، گەورانە، ئاغایی، وەکوو ئاغایان. چتێکیشە بۆ ئاغایان کۆکرێتەوە، سەرانە