تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارج
«نا.»، «بکـ.» جۆرە قامیشێکی ناوپڕە کە ڕاست هەڵدەستی، ڕەنگی جوان و ئاودارە، شلکە و تا ٢٠ مەتر بەرز ئەبیتەوە. گەڵای وەک دارخورمایە، لە شوێنی گەرم وەکوو هیندستان زۆرە، هەر مەشهوورە بە قامیشی هیندی، ڕمب، دار دەست و گۆچانی لێ دروست دەکرێ، گەڵا و توێکڵەکەشی دەکرێ بە ڕایەخ * حەێزەران.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارخاڤک
جۆرە ناوساجی و کۆلێرەیەکە کە شەکر و رۆنی لێ درا بێ
ئارخاڤک
آرده
کاچی
ئارخاڤک(باک)
پەڵوو، پەڵووڵە، جوورە ناوساجێکیشە یا کوللێرەیەکە، کەشەکرو ڕۆنی لێدرابێ
ئارختک
مۆتەکە، شەوە، ئەوی لە خەودا دەتترسێنێ و هاوارت بۆ ناکرێ
ئارخەیان
[[ تو. ]]
«سـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەرخەیان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارد
هاڕواوی دانەوێڵە
ئارد
آرد، آرد. (آرد گندم و غیر آن)
ئارد
[ئار (ئاردی گەنم و شتی دیکە.)]
ئارد
ئار، دەغڵی هاڕیاو
ئارد
[[ پهـ.. ئارت] ]
«نا.» ١- ماددەیەکە لە هاڕێنی گەنم پەیدا دەبێ و دەکرێ بە نان. ٢- هاڕاوەی هەموو دانەوێڵەیێکی تر وەکوو: جۆ، برنج، گەنمەشامی، نۆک... ٣- وردە و خاکەی هەندێ شت بێجگە لە دانەوێڵە: ئاردی بەهاروو، ئەم ئاردە نانی باش لێ دێ. * «بکـ.» ئار. ئەرڤان «ژابا- ٦» تێبــ. - ئەم وشەیە بە تەنیایی هەر هاڕاوەی گەنم دەگەیێنێ ئەگەر مەبەست شتێکی تر بێ پێویستە ناوی ماددەکەشی بخریتە سەر: ئاردی جۆ، ئاردەنۆک، ئاردەتوو، ئاردەمشار.
ئارد
ئار، هارد، ئارڤان، هاردی، (هەورا) ئاردە، دانەوێڵەی هاڕاو