تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاجودان
«فرەنسی»، «کئێر.»، «نا.» ١- ئەفسەرێک کە لەبەر دەستی ئەفسەرێکی گەورەدا بێ، یارمەتیدەری بێ. ٢- ئەفسەرێک کە لەبەر دەستی سەرۆکی دەوڵەت بێ و کارێکی تایبەتی پێ ئەسپێردرابێ: ئاجودانی سەرۆک جەمهوور بۆ کاروباری و وڵات، ئاجودانی نیزامی. ٣- بۆ ڕێزلێنان و حورمەت گرتن، بەو پاسەوانانەی دەرەجەیان لە نەفەر گەورەتر و لە ئەفسەر بچووکترە دەگوترێ * باش، باشچاوەش، عەریف. تێبــ. ـ ئەم وشەیە لە زمانی فرەنسیدا دەرەجە یەکی سەربازییە و یەکەم و دووەمی هەیە «ئاجودانی یەکەم، ئاجودانی دووەم» و دەکەوێتە نێوان «عەریف» و «ناییب زابت». یا گرووهبان و «سیتوان سێ». بەڵام لە کوردستانی ئیران کە لە زمانی فارسیڕا پەڕیوتە ناو زمانی کوردی هەر بەو سێ مانایانە بە کاردێت کە باس کران.