تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان

ئاستی بەستێنبەند
ئاوێنەبین
وێنەدانەوە لە ئاوێنەدا، وێنەی کەس یان بابەتێک لە ئاوێنەدا
بارهێنان
ئامادەکردن، ئامادەکردنی کەسێک و پەروەردەکردنی بۆ باسێکی تایبەت.
بانوێنە
بەستێنبەند
contextual, بابەتی بەستێنبەند واتە بابەتەکە لە بەستێنی دیاریکراودا سەیر دەکرێت.
بەستێنبەندکردن
contextualization, داڕشتن و بەستنەوەی بابەت بە بەستێنەوە بۆ واتابەخشین بەو بابەتە.
بەستێنبەندکردنەوە
recontextualization, داڕشتنەوە و بەستنەوەی بابەت لە بەستێنی نوێدا.
بەستێنهەڵوەشاندن
decontextualization, دابڕین و داماڵانی بابەتەکە لە بەستێنێکی دیاریکراو.
تێکستی ڕاستێنراو
تەرجەمەی سازێنراو
adaptational translations, تەرجەمەی هەموارکراو، گونجێنراو
تەرجەمەی ماشێنکردی ئاماردۆز
Statistical machine translation (SMT)
تەرجەمەی ماشێنکردی دەمارکار
Neural Machine Translation (NMT)
تەرجەمەی ماشێنکردی ڕێسابەند
Rule-based machine translation (RBMT)
خوێندنی دەوامەدار
خوێندن بەدەم ژیان و کارەوە
خۆوێنە
وێنەیەکی خۆ.
سێڕسکێنی جاراندن
نۆ ژمارە لە نۆ خانەی چوارگۆشەیەکدا ڕیز دەکرێن، سێ دێر و سێ ستوون..
سەرمشکێنە
سەرمەشقانەی پێ دەڵێن کە بە ئەصل «شەرمشکێنە‌»یە، بەو پارەیە، یان بەو شتە نرخدارەی وەک زێڕ و خشڵ دەگوترێ لە شەوی بووکێنی زاوا دەیدا بە بووک و شەرمی پێ دەشکێنێ و پەردەی لەسەر ڕوو هەڵدەداتەوە، ئا بەوە دەگوترێ،
نەزانان کردوویانە بە «سەرمەشقانە» کە لە «شەرمشکانە»وە هاتووە.
سەرچاوە: مەسعوود محەمەد، کتێبی «زاراوەسازی پێوانە» و «دەستە و دامەنی نالی»
شەرمشکێنە‌