تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرۆکگیری
بەری بگیرێت، لێرەدا بە واتای پرسیاری ئاڕاستە بکرێت.
بەهرەگیری
acquisition, بەهرەگر ئەو کەسەی بەهرە دەگرێت، بەهرەگیر: ئەو بەهرەیەی وەرگیراوە. بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
خووگیریی تەرجومان
translator’s habitus
زمانەوانیی پێکگیر
نیگاگیر
لە «تێک گیران»ـەوە وەرگیراوە.
پێکگیر
contrastive, پێکگرتن، بەیەکگرتن، بەراوردکردنی دوو لایەن و دیاریکردنی جیاوازیی نێوانیان
یونگیان
مرۆڤی سەربە ڕێبازی دەروونناسی سویسی (سویسرایی) Carl Gustav Jung (1875-1961).
یونگیانەتی
ڕێبازی سەر بە یونگ.
بیردۆزەی فێربوونی جڤاک-فەرهەنگی
sociocultural learning theory, social constructivism
جڤاک-فەرهەنگی
جڤاکی - فەرهەنگی
Sociocultural. ڕوانگەی جڤاکی-فەرهەنگی Sociocultural perspective بۆچوونێکە لە فێرکاریدا دەڵێت ژینگەی جڤاکی و فەرهەنگیی دەوروبەر هێزی تاودەری یەکەمە لە پرۆسەی فێربووندا (نوێنەرانی وەک Lev Vygotskij, Roger Säljö) نەک فراژووتنی ناخەکیی دەروونیی تاک وەک Jean Piaget دەڵێت.
دەستاوێژی فەرهەنگی
Cultural Artefacts
دەستاوێژی فەرهەنگی. چەمکێکی تایبەتە ڤیگۆتسکی لە «ڕوانگەی جڤاکی - فەرهەنگی» ـدا بەکاری دەهێنێت. ڤیگۆتسکی دەڵێت مرۆڤ دەستاوێژی فەرهەنگی بەکار دەهێنیت بۆ تێگەیشتنی دەوروبەر و هەڵکردن تێیدا. هەر بۆ نموونە مرۆڤ گرێیەک لە دەسماڵەکەی خۆی دەدات بۆ ئەوەی باسێکی تایبەتی لەیاد نەچێت. ئەم دەسماڵ و گرێیە لە دەرەوەی ئەم بەستێن و دۆخە تایبەتە واتایەک نابەخشن، تەنها نێوانسازییەکە بۆ ئەم مرۆڤەی دەسماڵەکەی گرێداوە بەو مەبەستە تایبەتەی خۆی لە خەیاڵیەتی.
فەرهەنگی بەشپۆش
diaculture, ئەو ڕێوڕەسم، دابونەرێت و نۆرمگەلەی بەشێکی جڤاک دەگرێتەوە، بۆ نموونە بەشێکی گەل، دەڤەرێک، دەستەیەک، کۆمپانیایەک.
فەرهەنگی تاکپۆش
idioculture, فەرهەنگی تاکەکەس کە جودایە لە فەرهەنگی کەسانی دیکە، لە فەرهەنگی بەشپۆش و گشتپۆش.
فەرهەنگی گشتپۆش
paraculture, ئەو ڕێوڕەسم، دابونەرێت و نۆرمگەلەی سەرپاکی جڤاک دەگرێتەوە.
مۆدێلی جڤاک-فەرهەنگی
Sociocultural model
نێوان-فەرهەنگی
هاودەنگی
correspondence, گۆڕینی پەند و ئاماژەی سەرشار بە پەند و ئاماژەی وەها لە فەرهەنگی ئارمانجدا باوی هەبێت.
ڕوانگەی جڤاکی - فەرهەنگی
Sociocultural perspective
هەر بۆ نموونە بڕوانە
Roger Säljö. Lärande i praktiken - Ett sociokulturellt perspektiv.
www.psychologistworld.com/cognitive/learning/sociocultural-approach-vygotsky-zone-proximal-development
lidtfoundations.pressbooks.com/chapter/sociocultural-learning/"
گواستنەوەیەکی فەرهەنگی