تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



واتۆکە
sememe, سەمیم - یەکەی واتا کە مۆرفیم morpheme دەیدات.
وشۆکە
lexeme, لەکسیم - وشەیەکی فەرهەنگیی خاوەن واتای تایبەت یان چەند وشەیەکی تێکبەستەی وێکڕا واتایەکی تایبەت دەدەن کە هیچ یەک لە پارچەکانی بە تەنێ ئەو واتایە نادەن.
پارژماری یەکە
Unit fraction پارژمارێکە «سەربەش»ەکەی (ژمارەی بان کاریتەی دابەشین) هەمیشە 1 ـە و «ژێربەش»کەی (ژمارەی ژێر کاریتەی دابەشین) هەمیشە تامژماری ئایەتییە (ژمارەیەکی تەواو لە یەکەوە بەرەو ژوور)، بۆ نموونە: 1/1, 1/2, 1/3…. کەواتە «پارژماری یەکە» دەکاتەوە «بانوژێری» تامژماری خۆی. ئەنجامی جاراندنی دوو پارژماری یەکە هەمیشە هەر پارژماری یەکەیە:
(1/x) * (1/y) = (1/xy)
چۆمیلکە
ترێی ڕەش یان سووری وردی خۆڕسکە کە لە گوێ چەمدا دەڕوێت.
ژمێرکە
ئامێری ژماردن