تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوناش
perforated, بابەتێکی تێکبەستەی کونکون، وەک کاخەز کە بە شێوەیەکی سیستەمبەند کونکون دەکرێت بۆ جێگیرکردنی لە فایەلدا. بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
کونجرە
جۆرە گیایەکی دڕکاوییە.
کوند
کوندەبوو، کوندەبەبوو، کوندەپەپوو.
بای دارپشکووان
بایەکە پاش بای دارئاوس و بای وەعدە دێت، کە دەکاتەوە پاش نەورۆز، کاتی هەڵکردنی ئەم بایە گوایە دار و درەخت دەست بە پشکووتن دەکەن.
هایکو
Haiku, شێوازێکی هۆنراوەی ژاپۆنییە، پێک دێت لە 17 «مۆرا». بەگشتی هایکو بریتییە لە دوو ڕیز و سێ دێڕ و 5+7+5 مۆرا. مۆرا واتە بڕگەدەنگ کە دەکاتەوە یەک دەنگدێر (بزوێن، ڤۆکال) یان یەک دەنگدێر و یەک دەنگدار (کۆنسونانت). لەبەر ئەوەی گشت وشە یان دەربڕینی ژاپۆنی بە دەنگدێر یان بە «ن» تەواو دەبن، هونەری «سەروا» (قافیە) جۆرایەتیی زۆری بەدەمەوە نامێنێت و لە داڕشتنی هۆنراوەدا نابێتە ئامرازێکی سوودبەخش. بەڵام داڕشتنی هۆنراوەی پێنج یان هەفت مۆرا هەم ئاوازبەخشن و هەم بۆ زمانی ئەدەبیی زارەکی، خۆشتر لەبیران دەچەسپن. سەرچاوە: زانیارستانی سوێدی Nationalencyklopedin.