تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیداکتیک
Didactic method لە وشەی didáskein ی یۆنانییەوە هاتووە و مەبەست لێی زانستی گشت ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر فێرکاری و فێربوون هەیە. دیداکتیک جەخت دەخاتە سەر خوێندن و هونەری ڕێکخستنی خوێندن و دوو شاڕشتەی هەیە: دیداکتیکی گشتی و دیداکتیکی بابەت، بۆ نموونە دیداکتیکی ماتەماتیک.
فاکتزانی
زانینی فاکت (ڕاستینە)، بۆ نموونە چوار کۆ شەش یەکسانە بە دە.
فاکتۆر
فاکتەر Factor ناوە بۆ ئەو ژمارەیەی دەکەوێتە ئەمبەر و ئەوبەری نیشانەی جاراندنەوە، بۆ نموونە: 5 * 6 = 30 - پێنج و شەش لێرەدا بە «فاکتۆر» Factor ناوزەد دەکرێن.
فرەکتال
جۆرە نەخشاندنێکە هەمان وێنە بە ئەندازەی جۆراوجۆر فرەپات دەبنەوە.
نێزیکترین زۆنی فراژووتن
Zone of Proximal Development (ZPD)، چەمکێکی «ڤیگۆتسکی»ـیە بۆ ڕاڤەکردنی ئەو زۆنەی ڕێک لە بان ئەو نهۆمەوەیە کە زارۆک تێیدا زاڵە بەسەر توانا و زمانی خۆیدا. ئەمیان دەبێتە کایەی دنەدەر بۆ هەڵکشان.
ئاوازەزار (پارالێکت)
paralect, ئەو کەسەزار (ئایدیۆلێکت)ـەیە کە فرە نێزیکی زمانی سەردەست و پتر شکۆمەندی وەڵاتە بەڵام جوداوازییەکی کەمی هەیە کە دەبێتە ڕەنگدانەوەی شێوەزار (دیالێکت) ی ڕەسەنی ئاخێوەرەکە، بەتایبەتی ئاوازی زاراوەکەی.
سێکت
دەستەیەکی دینی یان سیاسی. سێکت بەگشتی دەستەیەکی داخراوی کەمژمارن، خۆیان بە نوێنەری ڕاستیی ڕەها دەزانن. ملکەچی سالارپەرستی و سەرۆکی باڵان.
شێوەزار (دیالێکت)
dialect, شێوەیەکی زمانە کە تایبەتە بە ناوچە یان بەشێکی گەل و جوداوازییەکی تاڕادەیەک کەمی لە وشەداری vocabulary, گۆکردن و شێوازدا.
فاکت
Fact، ڕاستینە.
کەسەزار (ئایدیۆلێکت)
idiolect, ئەو لازارەیە کە تایبەتە بە تاکەکەس.