تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بژیوانیی بارگۆز
ناکۆکی بە سەختانگێکی دانوستان دەزانێت و تێدەکۆشێت بۆ گواستنەوەی باری لایەنەکانی ناکۆک بەرەو ڕاهێزانی کەسەکی، هاوسۆزی، هاریکاریی سازەندە، خۆنۆڕینی نوێ و دۆخنۆڕینی نوێ... هتد.
بژیوانیی ساختاربەند
Structured Mediation بە هەنگاوی دیاریکراو دەچەرخێت بۆ گەیشتن بە پەیماننامەی جێکەوتوو. ئەم بژیوانییە جەخت دەکاتە سەر ئاشکرا کردنی پێویستیی ڕاستینەی لایەنەکانی ناکۆک و هەروەها ڕووماڵ کردنی ڕێبازی چارەسەر بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی پێکهاتن.
تۆژینەوەی بیردۆزەکی
Theoretical research
تۆژینەوەی تەک
Action research تۆژینەوەیە بێ ئەوە مرۆڤ دوورەپەرێز بێت لەو بوارەی تۆژینەوەکە دەیگرێتەوە. مەبەست لێی دروست کردنی کاریگەریی دەمودەست و ڕاستەوخۆیە لەسەر بواری تۆژینەوەکە. دەروونناسی جڤاکی Kurt Zadek Lewin (1890-1947) بە دامەزرێنەری ئەم ڕێبازە دادەنرێت.
زمانەوانیی دیژیتاڵ
computational linguistics
لە مۆژیار
informative, بڕوانە پەراوێزی مۆژیار.
مۆژیار
informative, ڕاگەیەنی ئاگاداری. بۆ مۆژیار، ئامۆژیار، مۆژگار، ئامۆژگار، بڕوانە فەرهەنگەکانی مەردۆخ، خاڵ و زەبیحی.
مۆژیارەتی
ئانتۆلۆژی
تۆپۆلۆژی
لە ماتەماتیکدا «جێناسی»یە، باس لە جێگە و هەڤبەندیی نێوخۆی بابەت دەکات، مەودا پێشان نادات. «نەخشەی تۆپۆلۆژکار» Topological map. تۆپۆلۆژی جودایە لە «تۆپۆگرافی».
دەروونساڕێژی
psychotherapy, سایکۆتێراپی، دەروونتێراپی
دەستاوێژی فەرهەنگی
Cultural Artefacts
دەستاوێژی فەرهەنگی. چەمکێکی تایبەتە ڤیگۆتسکی لە «ڕوانگەی جڤاکی - فەرهەنگی» ـدا بەکاری دەهێنێت. ڤیگۆتسکی دەڵێت مرۆڤ دەستاوێژی فەرهەنگی بەکار دەهێنیت بۆ تێگەیشتنی دەوروبەر و هەڵکردن تێیدا. هەر بۆ نموونە مرۆڤ گرێیەک لە دەسماڵەکەی خۆی دەدات بۆ ئەوەی باسێکی تایبەتی لەیاد نەچێت. ئەم دەسماڵ و گرێیە لە دەرەوەی ئەم بەستێن و دۆخە تایبەتە واتایەک نابەخشن، تەنها نێوانسازییەکە بۆ ئەم مرۆڤەی دەسماڵەکەی گرێداوە بەو مەبەستە تایبەتەی خۆی لە خەیاڵیەتی.
سایکۆفیزیۆلۆژی
psychophysiology, بەشێکە لە دەروونناسی، خەریکی تۆژینەوەیە لە بەستەری لەشەکی بە پێڤاژۆی دەروونییەوە، دنەدەر-بەرسڤ stimulus-response, بۆ نموونە بەرتەکی مێشک بەرانبەر دنەدەری دەروونیی تایبەت.
مردوەژی
مردۆژی، Recycle.
مامۆستا عەلی خەڵکی گوندی ئەبوبەکرەی بناری قەندیل بەم شێوەیە باسی ئەم وشەیە دەکات و کە ناونیشانی کتێبێکیەتی.
« ...کە منداڵ بووم، زۆرم دەدیت ئەو پیرەژنانەی دەستکورت و دەستڕەنگین بوون و بە دەستیانەوە نەبوو خوری و کولک و کاڵ بکڕن بۆ هەموو جۆرە حەواجێکی پێداویستیی ماڵێ کە پێویست بوو ئەو جۆرە حەواجانە هەبن و هەر ئەرکی ژنانیش بوو پەیدایان بکەن، وەکوو «کەژوو» - کە ئێستا پێی دەڵێن: قاسە یان قەیاسە - گوریس و ڕستە ... کە ئەو ژنانە سەرپەتێکی فڕێدراو یا تیسکە خورییەک یا پارچە لبادێکی فڕێدراوی پێنەویستوویان دەدیت، هەڵیاندەگرتەوە، دەیانپشکنییەوە و دە شەیان دەکردەوە. دەگەڵ هەندێک تووکی تازەی زیندەواریان دەڕستەوە و دەیانکردەوە پێداویستییەکی دی کە بەو هەڵوەشاندنەوەی سەرەپەت و [شتانە] دەگوترا: «مردووەژی»، واتا مردووژیاندنەوە.
هەر لە دەوروبەری بناری قەندیل هەندێک پیرەژن دەیانگوت، «مردۆژی».
...»
ئەم وشەیە پێشنیازی مامۆستا جووتیار قارەمانە و زۆریش بەجێیە بۆ recycle.
مۆدێلی تەکنۆلۆژی
پێوانەڕێژی
داڕشتنی پێوانەی ستاندارد.
ڕەوانبێژی
Rhetoric, هونەری ڕەداهێنان: persuasion (قایلکردن). ڕەوانبێژی لەتەک ڕێزمان و لۆژیکدا دەبنە سێکۆچکەی دێرینی هونەری ئاخافتن. پەرۆشی پەیدۆزییە لە هونەری ئاخێوەر و نووسەر پیادەی دەکات بۆ گەیاندنی ئاگاداری، بۆ بەڵگەکاری و بۆ وەدەستهێنانی سەلماندنی ئاپۆرەیەکی دیاریکراو لە دۆخێکی تایبەتدا. لە ڕۆمای کەڤناردا، پێنج هەنگاوی ڕەوانبێژی دیاری کران بۆ گوتاری ڕەداهێن (ڕەداهێن: persuasive, قایلکەر، ڕازیکەر): داهێنان invention - پێڤاژۆی داڕشتنی بەڵگەوبەندی پێویست ڕێکخستن arrangement - ڕێکخستنی ئەو بەڵگەوبەندانە بە شێوەیەک باشترین تاوی هەبێت شێواز style - بڕیادان لە شێوازی پێشکەشکردنی ئەو بەڵگەوبەندانە بیرچەسپێن memory - پێڤاژۆی فێربوون و بیرچەسپاندنی ئەو گوتار و پەیامە ڕەداهێنە گەیاندن delivery - تۆنی دەنگ، زمانی جەستە و ڕەوتی ئاخافتن لە پێشکەشکردنی ئەو گوتارە ڕەداهێنە. سەرچاوە: Wikipedia.
کۆدڕێژی-کۆددۆزی
coding-decoding, زمان بە نووسین کۆدڕێژ دەکرێت و پاشان بە خوێندنەوە و تێگەیشتن، بە تەرجەمەکردن، کۆددۆز دەکرێت، مرۆڤ کۆدی نووسینەکە شی دەکاتەوە، ڕوونی دەکاتەوە.
کێشەڕێژی
Problematize، ڕاڤەکردنی باسێک لە شێوەی کێشەدا بەمەبەستی فرەواندنی بیرکردنەوە.