تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بژوون
بژوین، زۆر خاوێن، بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە دژوون.
بەرەمێژوو
سەردەمانی بەر لە تۆمار کردنی مێژوو.
دژوون
زۆر پیس، بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە بژوون
دەروونناسیی فراژووتن
Developmental psychology زانست و تۆژینەوەیە دەربارەی گۆڕانکاریی لە ڕەفتار، شێوازی بەرتەک، تایبەتمەندیی دەروونی و ...هتد لە ماوەی ژیانی تاکەکەسدا یان لە ماوەی فراژووتنی جۆردا. ئەم جۆرەی دووەمی «دەروونناسیی فراژووتن» پێی دەگوترێت «دەروونناسیی بەراوردکار» Comparative psychology. سەرچاوە www.psykologiguiden.se
فراژووتنی زانیار
گەشەکردنی زانست و هونەر Knowledge Development.
فراژووتنی پیشەوەرانە
Professional development
نووکەوژوور
گۆشەی نووکەوژوور، گۆشەی گەورەتر لە 180 پلە، گۆشەی ڕووچاڵ، نووکی گۆشەکە ڕووی لە ژوورە.
نێزیکترین زۆنی فراژووتن
Zone of Proximal Development (ZPD)، چەمکێکی «ڤیگۆتسکی»ـیە بۆ ڕاڤەکردنی ئەو زۆنەی ڕێک لە بان ئەو نهۆمەوەیە کە زارۆک تێیدا زاڵە بەسەر توانا و زمانی خۆیدا. ئەمیان دەبێتە کایەی دنەدەر بۆ هەڵکشان.