تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕستەژماری ژمێرکار
Arithmetic Progression, Arithmetic Sequence - ڕستەژمارێکە تێیدا «مەودا» Difference ی نێوان دوو ژمارەی هاوسێ، نەگۆڕە: ڕستەژماری ژمێرکاری 5, 7, 9, 11, 13… مەودای نێوان ژمارەکان دووە، ئەمەیە نەخشی ئەم ڕستەژمارە. بڕوانە «ڕستەژماری ئەندازەکی».
ژمێرکاری
Mathematical Operation، ناوێکی گشتییە بۆ چوار ژمێرکاریی بنەما: کۆکاری، کەمکاری، جاراندن، دابەشین و ژمێرکارییەکانی دیکەی وەک: توان، ڕەگ و لۆگاریتم.
ژمێرکە
ئامێری ژماردن
ژمێریاری
بەرانبەر Computing بەکار هێنراوە.
درشتژمێری
ژماردن بە نێزیکە، بە مەزنەدە، مەزەندەژمێری.
پشتەوژمێر
ژماردن ڕووەو پاش: پێنج، چوار، سێ، دوو... هتد. پێچەوانەی پێشەوژمێر.
پێشەوژمێر
ژماردن ڕووەو پێش یەک، دوو، سێ، چوار... هتد. پێچەوانەی پشتەوژمێر.
چیلکەژمێر
چیلکە (تیرەسا، هێڵی ڕاستی داکشاو - ستوونی) بە تەنیشت یەکەوە دەکێشرێت بۆ ژمارەکانی یەک تا چوار و پاشان هڵێکی لار بەسەر هەر چوار هێڵە ڕاستەکەدا دەکێشرێت بۆ پێنجەم . لە کوردەواریدا «دارژمێر» هەیە بۆ ئەوەی بە دار دێنە ژماردن، وەک ئاژەڵ... بڕوانە «فەرهەنگی خاڵ»
ڕیزژمێر
واتە ژماردنی بە ڕیز
گردژمێر
گرد کردنەوەی ژمارە، بۆ نموونە 15.78 گردژمێر دەکرێت بۆ 15.8.