تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوازەزار (پارالێکت)
paralect, ئەو کەسەزار (ئایدیۆلێکت)ـەیە کە فرە نێزیکی زمانی سەردەست و پتر شکۆمەندی وەڵاتە بەڵام جوداوازییەکی کەمی هەیە کە دەبێتە ڕەنگدانەوەی شێوەزار (دیالێکت) ی ڕەسەنی ئاخێوەرەکە، بەتایبەتی ئاوازی زاراوەکەی.
پارادایم، پارادیگم
پارادیگم
پارادایم، نموونەی هزری، سیستەمی هزری.
پارچاندن
دابەش کردنی بابەتێک بۆ پارچەی جیاواز.
پارژمار
کەرت، کەرتەژمار، ژمارەی کەرت...بۆ نموونە 1/2, 1/3, 5/9…
پارژماری یەکە
Unit fraction پارژمارێکە «سەربەش»ەکەی (ژمارەی بان کاریتەی دابەشین) هەمیشە 1 ـە و «ژێربەش»کەی (ژمارەی ژێر کاریتەی دابەشین) هەمیشە تامژماری ئایەتییە (ژمارەیەکی تەواو لە یەکەوە بەرەو ژوور)، بۆ نموونە: 1/1, 1/2, 1/3…. کەواتە «پارژماری یەکە» دەکاتەوە «بانوژێری» تامژماری خۆی. ئەنجامی جاراندنی دوو پارژماری یەکە هەمیشە هەر پارژماری یەکەیە:
(1/x) * (1/y) = (1/xy)
لاپاردایم
sub-paradigm, پارادایمی لاوەکی، پادید و لابۆچوون. بڕوانە: پارادایم، پارادیگم: Paradigm
پەیمانپارێزی
fidelity, سەرڕاستی، پاکڕەوتی
گەلپارێز
ئۆمبویدسمان Ombudsman کارمەندێکی دەوڵەتییە ئەرکی ئەوەیە داکۆکی لە هاوزێدان بکات بەرانبەر بێدادییەکی دێتە پێش بەتایبەتی لە دەوڵەتەوە.