تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فراژووتنی پیشەوەرانە
Professional development
فێربوونی پیشەوەرانە
Professional learning
مردوەژی
مردۆژی، Recycle.
مامۆستا عەلی خەڵکی گوندی ئەبوبەکرەی بناری قەندیل بەم شێوەیە باسی ئەم وشەیە دەکات و کە ناونیشانی کتێبێکیەتی.
« ...کە منداڵ بووم، زۆرم دەدیت ئەو پیرەژنانەی دەستکورت و دەستڕەنگین بوون و بە دەستیانەوە نەبوو خوری و کولک و کاڵ بکڕن بۆ هەموو جۆرە حەواجێکی پێداویستیی ماڵێ کە پێویست بوو ئەو جۆرە حەواجانە هەبن و هەر ئەرکی ژنانیش بوو پەیدایان بکەن، وەکوو «کەژوو» - کە ئێستا پێی دەڵێن: قاسە یان قەیاسە - گوریس و ڕستە ... کە ئەو ژنانە سەرپەتێکی فڕێدراو یا تیسکە خورییەک یا پارچە لبادێکی فڕێدراوی پێنەویستوویان دەدیت، هەڵیاندەگرتەوە، دەیانپشکنییەوە و دە شەیان دەکردەوە. دەگەڵ هەندێک تووکی تازەی زیندەواریان دەڕستەوە و دەیانکردەوە پێداویستییەکی دی کە بەو هەڵوەشاندنەوەی سەرەپەت و [شتانە] دەگوترا: «مردووەژی»، واتا مردووژیاندنەوە.
هەر لە دەوروبەری بناری قەندیل هەندێک پیرەژن دەیانگوت، «مردۆژی».
...»
ئەم وشەیە پێشنیازی مامۆستا جووتیار قارەمانە و زۆریش بەجێیە بۆ recycle.
مەترسیی جێباوەڕی
credibility risk
نێوەڕۆکی بابەت
بەشێکە لە پلانی فێرکاری پێشانی دەدات کام نێوەڕۆک گرینگە فێرخواز بیزانێت لە بابەتێک و لە ئاستێکی دیاریکراودا، بۆ نموونە کام نێوەڕۆک لە ماتەماتیکدا گرینگە فێرخوازی ئاستی بەرایی بیزانن.
هاوسەمای زاراوەمەنی
هەڵسەنگاندنی شێوەڕێژ
Formative Assessment، جۆرێکە لە هەڵسەنگاندن یارمەتیی مامۆستا دەدات هونەری فێرکردنەکەی خۆی شێوەڕێژ بکات و لەگەڵ ئاستی فێرخوازدا هەمواری بکات.
هەڵسەنگاندنی پێوەربەند
Norm-referenced assessment
هەڵوەدا
کەسێک بەدوای ئامانجێکەوە بێت و لەو ڕێیەدا توشی هەڵاتن و دەربەدەری هاتبێت و مەترسی گرتنی و کوشتنی لەسەر بێت. هەڵوەدا وشەی لێکدراوە و لە «هەڵ» لەگەڵ «وەدا» پێکهاتووە.
هەڵ، پێشگرە و لە «هەڵاتن» وەرگیراوە
وەدا، وەدوا، لە وەدواکەوتنەوە وەرگیراوە.
ئەم وشەیە بەرانبەر بە «متواری» فارسییە. جودایە لە وشەی «عەوداڵ»، چونکە عەوداڵ لە دەراودا مەترسی لەسەر نییە.
پەیوەندیی-یەک-بۆ-یەک
زارۆک نەخشێک دەکێشیت بۆ هەر بابەتێک.
ڕوانگەی ناوەکی
Inside perspective. بڕوانە ڕوانگەی دەرەکی Outside perspective.
کەڵوەز
کەوڵۆس، قەڵوەز، ئەمانە هەموو سەرچاوەیەکن،
کەوڵۆس، شوێنێکە ئاو دایدڕیبێ (فەرهەنگی خاڵ).
قەڵوەز، قۆندەرەکردنی ئاو (فەرهەنگی خاڵ).
قەڵوەز، قەڵبەز، ڕیزە بەردێکی زلە لە گرد یا لە شاخ کە ژێری هەڵۆڵ بێ (فەرهەنگی خاڵ).
قەڵوەز، تووش، لێژایی، هەڵەت، هەڵدێرگه (فەرهەنگی مەردۆخی).
قەڵوەزە، شەپۆلی ڕووبار یان تاڤگە (هەنبانە بۆرینە).

مامۆستا عابید سیڕاجەدیینی لە شیعری «ئەی خاڵ»دا دەفەرمووێت،

بەفراوانی ساف، بەر قەڵوەزە و تاف
خۆش نییە بێ تۆ کۆچ کە خۆش ئینساف

مامۆستا مەزهەری خالقی ئەم شیعرەی کردوە بە گۆرانی بەناوی «ئەی دۆست»، لەم بڕگەیەدا وەهای فەرمووە،

بەفراوانی ساف، لا کەڵوەزە و تاف



گواستنەوەی زمانەوانی
linguistic transfer
گواستنەوەی سەمانتیکانە
semantic transfer, گواستنەوەی واتای پێکهاتەکانی تێکست، گواستنەوەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستە.
گواستنەوەی وشەمەنی
گواستنەوەی ڕستەسازانە
syntactic transfer
گواستنەوەیەکی فەرهەنگی
گوێڕادێرانی نیوەگوێ
دەربڕینێکی سوێدییە دەکاتە گوێڕادێرانی لاوەکی، نەبیست، نابەدڵ، بەهەند نەگرتن.
گەوەک
هەر شتێکی بە شێوەی بورغی بادراو بێت. گەوەکە: Boltt, Scrwe بورغی. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 155. سایتی مامۆستا www.mamosta.net.