تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خویا
دیار، بینراو. خویاندن: دەرکەوتن، دیار کردن، خستنە بەرچاو، دەرخستن. ناخویاندن: وێڵ کردن، خامۆشاندن، داپۆشینی کەس یان بابەتێک بە جۆرێک کە نەبینرێت و لە چاوان بزر بێت.
خویاندن
بڕوانە چەمکی «خویا».
دەرهاویشتن
دەر کردن لە پۆل، فێرگە، جێیکار... فصل.
پیپپیی گۆرەویدرێژ
ناوی چیرۆکێکی ناوداری نووسەری سوێدی Astrid Lindgren (1907-2002) یە.
پێویستی
پێویستییەکانم چین؟
ئاڵووی ئادرینال
ئاڵگ یان ڕژێنەی ئادرینال
جەلووی هار
شەمەندەفەرێکی تیژڕەوە لە شاری یاری.
دەورەزەوی
بە دەوری زەویدا.
پیشووی تێدا دەخواتەوە
بە کەسێک دەگوترێت کە لە یەک کاتدا فوو بە شمشاڵدا دەکات و لە لووتیشەوە هەناسە هەڵدەمژێت! واتە کاکی ژەنیار هەناسەی سووڕ دەخواتەوە لە کاتی ژەنیندا! ئەم کارە بەردەوامی هەیە بۆیە بڕین لە ژەنینەکەدا نابیستیت. هەر ژەنیارێک بگاتە ئەم پیشووخواردنەوەیە، ئەوە پلەی ئوستادییە!


«پشوو»، «پیشوو»، «پیش» و «بین» زۆریان بەبەرەوە هەیە و بەپێی زاراوە و ناوچە دەربڕینەکانیان دەگۆڕێت، بۆ نموونە،


- « پیشی لێ دەخواتەوە!» بە مرۆڤێکی داخلەدڵ لە شتێک دەگوترێت کە بۆنی بێدەسەڵاتیی یان ئارامگرییەکی لێ بێت، بۆی هەیە پیشخواردنەوەکەیش کاردانەوەی لێ بزێتەوە.

- «هەروا پیشووانی لێ دەخواتەوە!»، بە مرۆڤێکی تووڕە لە کارێک دەگوترێت کە جارێ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام ئامادەکاری دەکات و بۆی هەیە کاردانەوەی هەبێت.

- «پشوودرێژ بە!» دەربڕینێکە بە مرۆڤێکی توڕە و لە بارێکی تایبەتدا دەگوترێت.

- «پشووە بایەکی نایەت!»، مەبەست لە شنەبایەکە کە ئاسوودەبەخش بێت بۆ مرۆڤ.

- «کابرا پشوی لێ دەخواتەوە!»، بە کەسێکی زۆربڵێ دەگوترێت کە بواری قسە بە بەرانبەرەکەی نەدات.

- «پشووی هەر دەمێنێ!» کاتێک یەکێک تەنگەنەفەس دەبێت. ئەم دەربڕینە لە دەشتی هەولێرە بەکاردەبرێت.

- «بیندرێژە!»، واتە پشوودرێژە.

- «بین دەخواتەوە»، دەربڕینێکە بۆ کەسی ژەنیار کە دەتوانێ بێ وچان و بێ پسانەوە زوڕنا یان دووزەلە و باڵبەبان بژەنێت و بە دەمییەوە هەناسە بدات.

ڕابوردووی تەواو
Pluperfect، بۆ نموونە «کاتێک من گەیشتم نەسرین ڕۆیشتبوو».
کەمەرەی زەوی
ئەکڤاتۆر.