تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوولاتەریب
Trapezoid، تراپێتس، چوارلایەکە لانیکەم دوو لێواری تەریبن.
دوولایەنە
reciprocal, دووسەرە.
مێروولەکردن
مووژەڵە، مێرووچانە. کاتێک سووڕی خوێن لە بەشێکی جەستەدا بەباشی ناگەڕێت، ئەو جێیە سڕ دەبێت و دەتەزێت. پاش گەڕانەوەی خوێن، بروسکەی چقڵئاسا لەو شوێنەدا دەگەڕێت تا نێزیکەی خولەکێک.
ڕوولەدەر
ڕوولەدەربوون Extraversion. مرۆڤێک سەرنج و خولیای لە دەوروبەر گیرە، خۆشبێژە. بۆ بەرانبەرەکەی بڕوانە «ڕوولەناخ» Introversive.
ڕوولەناخ
Introversive و ڕوولەناخبوون Introversion. مرۆڤێک سەرنج و خولیای لە بیرۆکە و چەمکی ناخەکی گیرە، کەمدووە. بۆ بەرانبەرەکەی بڕوانەی «ڕوولەدەر» Extroversive.