تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هاوتابوونی ئاڕاستەبار
هاوتابوونی خۆڕسک
وێکچوونەتی
identity, وەکیەکی، هاوچەشنەتی. identity لە بەستێنی دیکەدا واتای ناسنامە و کەسایەتی... دەدات.
ڕوونکەرەوە
explicative, لێکدەرەوە
کوناش
perforated, بابەتێکی تێکبەستەی کونکون، وەک کاخەز کە بە شێوەیەکی سیستەمبەند کونکون دەکرێت بۆ جێگیرکردنی لە فایەلدا. بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
کونجرە
جۆرە گیایەکی دڕکاوییە.
کوند
کوندەبوو، کوندەبەبوو، کوندەپەپوو.
یونگیان
مرۆڤی سەربە ڕێبازی دەروونناسی سویسی (سویسرایی) Carl Gustav Jung (1875-1961).
یونگیانەتی
ڕێبازی سەر بە یونگ.
بژوون
بژوین، زۆر خاوێن، بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە دژوون.
تێکستبوون
داخون
input, ئەو کەرەستە و داتایەی دەدرێتە پێڤاژۆیەک بۆ ئافراندنی دەرخون. ئەو داتایەی دەدرێتە کۆمپیوتەر داخونە، ئەو تێکستەی تەرجومان تەرجەمەی دەکات داخونە، بۆ پێچەوانەی داخون بڕوانە دەرخون.
دژوون
زۆر پیس، بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە بژوون
دیدەتەون
تەونی بینانیی لە نێو چاودا.
دەرخون
output, ئەو بەرهەمەی پێڤاژۆیەک لە چەرخاندنی کەرەستەی داخون دەیئافرێنێت. ئەو ئاگادارییەی کۆمپیوتەر دەرئەنجامی داتاکاری دەیهێنتە بەرهەم دەرخونە، ئەو تەرجەمەیەی تەرجومان دەیئافرێنێت دەرخونە. بۆ پێچەوانەی دەرخون بڕوانە داخون.
شوون هەڵگرتنەوە
هەڵگرتنەوەی جێپێی کەسێک یان دیاردەیەک.
مەیلی ڕەنگاڵەبوون
variability-oriented, لە زمانەوانیدا دەکاتەوە بەکارهێنانی زمان بە شێوازی جیاواز، دەربڕینی جیاواز لەلایەن مرۆڤگەلی جیاوازەوە.
هاوبەستەبوون
Interdependence, لە هاو-وابەستەبوون کورتکراوەتەوە بۆ بە واتای وابەستەبوونی هەمەلایەنە.
پاشڕوون
translucent, بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
کارامەیی فێربوون