تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بیرنووسی
خۆشنووسی
دانوستانناسی
دروستایەتی
Validity
دروستپرسی
دەزگەی دروستپرسی، دەزگەیەکی دەوڵەتییە لە سوێد بۆ پەیجۆری لە دروستی و نادروستیی کاروباری فەرمانگە، بنگە و دەزگەی دەوڵەتی.
زمانزانیی دانوستێن
Basic interpersonal communicative skills - BICS واتە توانای دانوستانی ڕۆژانە، بۆ نموونە لە نێو دۆستاندا، BICS بە پلەی یەکەم باسی لە دانوستانی ڕووبەڕووە، دانوستانی دۆخبەند و بەستێنبەندە. بۆ بەراورد بڕوانە چەمکی «زمانزانیی زانیاربێژ» CALP.
شانۆی چەوساوان
شێوازێکی شانۆگەرییە بینەران بەشداری ڕۆڵوازییەکە دەکات. لە لایەن نووسەر، سیاسەتمەدار و ڕێژیسۆری برازیلی Augusto Boal (1931-2009) هاتە دامەزراندن بۆ خزمەتی گەلی چەوساوە.
مێتا-دانوستان
واتە دانوستان دەربارەی پکهاتەکانی دانوستان، بۆ نموونە دەربارەی ڕەفتار، ڕاستینە، سۆسە، نرخاندن، پەیوەندی... کە دەکاتەوە «دانوستان-دەربارەی-دانوستان».
نووسیار
دۆکیومێنت.
نووسیاری زانستزا
Specialist literature, Nonfiction, non-fiction تێکستی «فاکت»ی جۆراوجۆر، وەک ماتەماتیک، جیۆگرافیا، مێژوو، فیزیا...هتد. فاکتنووس: کەسی نووسەرە لە بواری فاکتدا.
نووسیاری وێژەزا
Fiction, Belles-lettres تێکستی وێژەیی، دەقی ئەدەبی. وێژەنووس: کەسی نووسەرە لە بواری وێژەدا.
هاوسەمای زاراوەمەنی
شرۆڤەی کۆرپوس
Corpus Analysis
ڕەشەبای دارئاوس
ڕەشەبایەکی سێڕۆژەیە لەگەڵ کۆتایی چلە و لە هەفتەی یەکەمی کۆتایی زستانە کە هەفتەی خدرە، هەڵدەکات و گوایە دارەکان دەئاوسێن و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گەشە.
پاش ئەم بایە ئەوجا نۆرەی بای وەعدە دێت کە هەژدە ڕۆژ پێش نەورۆزە.
کۆرپوس
corpus, لاشە، پەیکەر، بڕە تێکستی گەورە کە تەرخانە بۆ تۆژینەوەی زمانەوانی.
گۆنووس
بە بەرنامەیەک دەگوترێت کە قسەکردن بکاتە تێکست.
ئەم زاراوەیە بۆ بواری دیژیتاڵە.