تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نێوان-خۆیەکەتی
نێوان-فەرهەنگی
نێوان-هێمابار
intersemiotic, لە نێوان جۆری جیاوازی سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێوان-هێمابار intersemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە سیستەمێکی هێمابارەوە بۆ سیستەمێکی دیکەی هێمابار. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتا نییە، بۆ نموونە تەرجەمە لە زمانێکی دەنگییەوە - وەک کوردی - بۆ زمانێکی نادەنگی، وەک زمانی ئاماژە یان زمانی برەیەڵ Braille (نووسینی نابینا) کە تێیاندا سیستەمی هێماکار، ڕێگەی دەرککردن لە کەناڵی دەنگییەوە دەگۆڕێت بە کەناڵی دیتن و کەناڵی دەستلێدان.
نێوانتێکستبارەتی
Intertextuality, هەڤبەندیی لە نێوانی تێکستی جیاوازدا، بەستەری نێوان تێکستی جیاواز.
نێوانجی
وەرگێڕ، موتەرجیم.
کە ئینگلیز دەبنە خاوەن دەسەڵات و بەرپرسی موراجەعەی خەڵق باوکم گوتبووی پێویستە لە مسڵمانان چەند کەسێک فێری زمانی ئینگلیزی ببن هەتا بێ نێوانجی لێیان تێبگەین.(کتێبی ((حەماغای گەورە))ی مامۆستا مەسعوود محەمەد. لاپەڕە 85)
نێوانزمان
interlingua, زمانێکی نێوان، زمانێکی داتازێی یاریدەر. جگە لەم واتایە، وشەی «ئینتەرلینگوا» Interlingual – یەکەم پیتی گەورەیە - ناوە بۆ زمانێکی هەڵبەستە (دەستکرد) ی هاوبەش کە لە ساڵانی 1937-1951 لەلایەن International Auxiliary Language Association (IALA) ـەوە هاتە داڕشتن. ئینتەرلینگوا گردکردنەوەی وشەمەنیی زمانە گەورەکانی ئەورووپا دەکاتە بنەما کە ڕیشەیان لە لاتین و گرێکیدایە. ڕێزمانی ئینتەرلینگوا زۆر ساکارە بۆ ئەوەی تێگەیشتن و بەرکارهێنانی ئاسان بێت.
نێوانساز
mediator, mediative
نێوانسازی
نێوانسازی زمان
language mediator, کەسێک زمانێک بگوێزێتەوە بۆ زمانێکی دیکە.
نەرینی سەربە زمانەوانی
linguistic approach, نەرینی زمانەوانییانە
هاوتایەتیی شێوازبین
formal equivalence, دەستەواژە و دەربڕینێک، لەم زمانەدا، بەرسڤێکی هەبێت لە زمانی بەرانبەردا لە شێواز و نێوەڕۆکدا هاوتەراز بن. بۆ پێچەوانەی هاوتایەتیی شێوازبین بڕوانە «هاوتایەتیی داینەمیکی».
هاولێوار
دوو پارچە ڕێک لە تەنیشت یەکدی دانرێن، نە بۆشییان تێ بکەویت و نە لێوارپۆشی یەکدی بن.
هاوواتا
synonym, وشەگەلی خاوەن هەمان واتا، واتای زۆر نێزیک لەیەک، واتای نێزیکی خاوەن شەبەنگی کەمێک جودا. وشەگەلی خاوەن ڕێک هەمان واتا «شاواتا» denotation یان هاوکۆیە، وشەگەلەی خاوەن شەبەنگی جۆراوجۆری هەمان واتان، «پاواتا» connotation یان هاوکۆیە. هاوواتا پێچەوانەی «دژواتا» opposite یە.
هەرەمی چوارگۆشە
بناخەکەی چوارگۆشەیە و دیوەکانی سێگۆشەن.
هەستەوار
مرۆڤێکی لە ڕێی هەستەوەرەکانییەوە (دیتن، بیستن، بۆن کردن...) دەرک بە دەوروبەر بکات.
هەموارسازی
normalization, هەموارکردنی دیاردە و بابەت بە جۆرێک لەگەڵ باری ئاساییدا بگونجێت.
هەورەوانە
بە وانەیەک دەگوترێت لە نێو تۆڕی ئینتەرنێدا بێت. بۆ نموونە لە هەورەفێرگەی برادۆست، وانەی کوردی ئاستی یەک، پێکهاتووە لە 26 هەورەوانە.
هەڵواس
ئاسکی، عەلاگەی جلهەڵواسین.
پاواتا
connotation, دەکاتەوە واتای لاوەکیی وشە، بەرانبەر شاواتا Denotation کە دەکاتەوە واتای ڕاستینەی وشە.
پاواتەکی
connotative, گشت ئەوانەی وشەکە دەیانگرێتەوە، هەموو ئەوانەی دەکەونە بەر واتاکێشەکێی وشەیەک، دەکەونە پانتایی ئەو چەمکەوە، کە دەکاتەوە «پەرتواتا» extension, واتای بەرین و پەلهاوێژی ئەو چەمکە. بۆ نموونە پاواتای «بەرخ» دەشێت بەستەزمان، نەرمونیان یان خۆشەویست (بەرخەکەی دایە) بێت بەڵام شاواتای «بەرخ» بەچکەی مەڕە. بۆ پێچەوانەی پاواتا بڕوانە «شاواتا».