تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەرجەمەی واتابین
Paraphrase, free translation, sense-for-sense translation, گواستنەوەی واتا و مەبەستی ڕستە و دەستەواژە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە، سەرنجگیری واتایە. بۆ پێچەوانەی «واتابین» بڕوانە چەمکی «وشەبین».
واتاناس
واتای سروشت-نەکرد
non-natural meaning
واتای سروشتکرد
شاواتا
Denotation, واتا و ئاماژەی پاتەوپات و ڕاستەوخۆی وشە، ڕستە و دەستەواژە. بڕوانە «لاواتا» کۆننۆتاسیۆن Connotation.
فرەواتا
polysemy, وشەیەکی خاوەن چەندین واتای لێکجودا. فرەواتا پێچەوانەی تاکواتا: monosemy یە.
لاواتا
کۆننۆتاسیۆن, واتا و ئاماژەی لاوەکیی وشە، ڕستە و دەستەواژە. بڕوانە: «شاواتا»: دێنۆتاسیۆن Denotation.
هاوواتا
synonym, وشەگەلی خاوەن هەمان واتا، واتای زۆر نێزیک لەیەک، واتای نێزیکی خاوەن شەبەنگی کەمێک جودا. وشەگەلی خاوەن ڕێک هەمان واتا «شاواتا» denotation یان هاوکۆیە، وشەگەلەی خاوەن شەبەنگی جۆراوجۆری هەمان واتان، «پاواتا» connotation یان هاوکۆیە. هاوواتا پێچەوانەی «دژواتا» opposite یە.
پاواتا
connotation, دەکاتەوە واتای لاوەکیی وشە، بەرانبەر شاواتا Denotation کە دەکاتەوە واتای ڕاستینەی وشە.