تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نێوان-خۆیەکی
inter subjective, چەمکێکی سەر بە جڤاکناسییە خەریکی کارلێکی جۆراوجۆری مرۆڤەگەلە. باسی لە پێکهاتنی مرۆڤ دەکات لەسەر دابونەرێت، ڕێوڕەسم، دیاردە، بۆچوون و بەهای «خۆیەکی»ـی پەسەند لە نێوانیاندا.
نێوان-خۆیەکەتی
نێوان-فەرهەنگی
intercultural, نێوان فەرهەنگی جیاواز.
نێوان-هێمابار
intersemiotic, لە نێوان جۆری جیاوازی سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی هێمابار'>نێوان-هێمابار intersemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە سیستەمێکی هێمابارەوە بۆ سیستەمێکی دیکەی هێمابار. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتا نییە، بۆ نموونە تەرجەمە لە زمانێکی دەنگییەوە - وەک کوردی - بۆ زمانێکی نادەنگی، وەک زمانی ئاماژە یان زمانی برەیەڵ Braille (نووسینی نابینا) کە تێیاندا سیستەمی هێماکار، ڕێگەی دەرککردن لە کەناڵی دەنگییەوە دەگۆڕێت بە کەناڵی دیتن و کەناڵی دەستلێدان.
بەرگوتی نێوانزمانەکی
interlingual effability, تەرجەمەکردنە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە.
تەرجەمەی نێوانزمانەکی
interlingual translations, ، تەرجەمە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە
نێوانتێکستبارەتی
Intertextuality, هەڤبەندیی لە نێوانی تێکستی جیاوازدا، بەستەری نێوان تێکستی جیاواز.
نێوانجی
وەرگێڕ، موتەرجیم.
کە ئینگلیز دەبنە خاوەن دەسەڵات و بەرپرسی موراجەعەی خەڵق باوکم گوتبووی پێویستە لە مسڵمانان چەند کەسێک فێری زمانی ئینگلیزی ببن هەتا بێ نێوانجی لێیان تێبگەین.(کتێبی ((حەماغای گەورە))ی مامۆستا مەسعوود محەمەد. لاپەڕە 85)
نێوانزمان
interlingua, زمانێکی نێوان، زمانێکی داتازێی یاریدەر. جگە لەم واتایە، وشەی «ئینتەرلینگوا» Interlingual – یەکەم پیتی گەورەیە - ناوە بۆ زمانێکی هەڵبەستە (دەستکرد) ی هاوبەش کە لە ساڵانی 1937-1951 لەلایەن International Auxiliary Language Association (IALA) ـەوە هاتە داڕشتن. ئینتەرلینگوا گردکردنەوەی وشەمەنیی زمانە گەورەکانی ئەورووپا دەکاتە بنەما کە ڕیشەیان لە لاتین و گرێکیدایە. ڕێزمانی ئینتەرلینگوا زۆر ساکارە بۆ ئەوەی تێگەیشتن و بەرکارهێنانی ئاسان بێت.
نێوانساز
mediator, mediative
نێوانسازی
نێوانسازی زمان
language mediator, کەسێک زمانێک بگوێزێتەوە بۆ زمانێکی دیکە.