تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕستەژماری ئەندازەکی
Geometric Progression, Geometric Sequence - لە ڕستەژماری ئەندازەکیدا، هەر ئەندامێکی پاش یەکەم ئەندام بە جاراندنی ئەندامی پێش خۆی و ژمارەیەکی نەگۆڕی نا-سفر، پێی دەگوترێ لێکدەری هاوکۆ Common Ratio، دێتە بەرهەم.
ڕندۆ
زنجیرە چیرۆکی منداڵانە لە نووسینی Löfgrenی سوێدی، وەشانخانەی ئاپێک APEC لە ستۆکهۆلم بە زمانی کوردی (سۆرانی و کرمانجی، باشوور و باکوور...یان هەر ناوێکی دیکەی لات پەسەندە) چاپی کردوون. زنجیرەیەکە بێمانەند.
ڕیزبەندی
ئۆردینالیتی
ڕێکاراندن
standardization, دارماڵکاردن لەگەڵ ئاستی پێوانەدا، نەهێشتنی بەرزونزمی و گەیاندنی بابەت بەو ئاستەی کراوەتە پێوەر. هاوئاستکردن لەگەڵ ستاندارددا. بۆ ڕێکار بەرانبەر standard, بڕوانە لیستی زاراوەکانی کۆڕ لە «زاراوەسازیی پێوانە»دا، www.mamosta.net.
ڕەهاندن
justify, دروستاندن،حەڵالکردن «تبریر»ی عەرەبی. بۆ ڕەهاندن، دەڕەهێنێت بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە» و «لە پەرۆشەکانی ژیان»، www.mamosta.net
کەندوو
جێگەی تەرخان بۆ خڕ کردنەوەی کاڵا و کەرەستەی جۆراوجۆر. «فەرهەنگی خاڵ» بەرانبەر «کەندوو» دەنووسێت: «شتێکی بۆشی بەرزی گەورەی پێچکەدارە لە قوڕ دروست دەکرێت بۆ دەغڵ و دان تێ کردن». لێرەدا «کەندوو» وەک ناوێکی گشتی بۆ ئەو بابەتانەیە کە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی کەرەستە و کەلوپەل بەکار دەبرێت، بۆ نموونە سندووق، پاکەت... بڕوانە «لۆدە».
گشتاندن
generalization, بەکارهێنانی وشە و دەستەواژەی گشتی
ئاستی بەستێنبەند
بژیوانیی ساختاربەند
Structured Mediation بە هەنگاوی دیاریکراو دەچەرخێت بۆ گەیشتن بە پەیماننامەی جێکەوتوو. ئەم بژیوانییە جەخت دەکاتە سەر ئاشکرا کردنی پێویستیی ڕاستینەی لایەنەکانی ناکۆک و هەروەها ڕووماڵ کردنی ڕێبازی چارەسەر بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی پێکهاتن.
بەستێنبەند
contextual, بابەتی بەستێنبەند واتە بابەتەکە لە بەستێنی دیاریکراودا سەیر دەکرێت.
بەڵگەوبەند
بەڵگەی چەسپیوی هەمیشەیی. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 346.
تەرجەمەی ماشێنکردی ڕێسابەند
Rule-based machine translation (RBMT)
دۆخبەند
Situated، دۆخبەندەتی
Situatedness. کە دەڵێت دیاردەیەک دۆخبەندە، بۆ نموونە زانیار دۆخبەندە situated knowledges مەبەست ئەوەیە دیاردەکە بەرتاوی دۆخ و بەستێنی خۆیەتی.
دەستەبەند
سیستەم یان مۆدێلی دەستەبەند، دابەشینی ژمارە بەسەر دەستە (گرووپ)ی جیاوازدا، بۆ نموونە یەکان، دەیان، سەدان... سیستەمێکی سوودبەخشە بۆ ژمێرکاریی ژمارەی گەورە بە نووسین و ئالگۆریتمی ستاندارد.
زایەند
سێکس. مەیلی زایەندەکی واتە مەیلی سێکسی. ناسنامە یان دەربڕینی «زایەندبەزێن» دەکاتەوە هێماگەلێک پێشانی بدەن کە مرۆڤ ئەو سنوور و نۆرمانە دەبەزێنی کە لە نێو جڤاکدا بۆ ژنانە و پیاوانە باوە.
زنجیرەبەند
Continuum، کۆنتینیوم
سیستەمبەند
فێربوونی دۆخبەند
Situated learning، بیردۆزەیەکە دەڵێت فێربوون لە بەستێنی هاوکۆدا و لە ڕێی بەشداربوون لە چالاکیدا دێتە چەرخاندن. فێربوونی دۆخبەند سێرەی لەسەر «شاگردایەتی»ـیە، پەیوەندیی نێوان وەستا و شاگرد، مامۆستا و فێرخواز، پێڤاژۆی فێربوون لە پلەی دەستپێکەوە هەتا پلەی ئوستادی.
مۆدێلی ساختاربەند
Structural model
مەند
ستاتیک
هەڤبەند
هەڵسەنگاندنی پێوەربەند
Norm-referenced assessment
پەیژەبەند
Scaffolding، ئەسکەلە، چێوەیەکی کاتییە لەگەڵ کاری بیناسازیدا هەڵدەبەسترێت وەک یاریدەرێک بۆ کاروباری گواستنەوە و سەرخستنی کرێکار و کەرەستەی پێویستی بیناسازی.
ڕستەبەند
سیستەم یان مۆدێلی ڕستەبەند، ژمارە لەسەر ژمارەهێڵدا خانەی تایبەتی خۆی هەیە، چوار دەکەوێتە نێوان سێ و پێنجەوە. سیستەمێکە بۆ هاسان کردنی پەی بردن بە پەیوەندیی نێوان ژمارەکان و هەروەها بۆ ژماردنی هزرزا و بۆ فراژووتنی ستراتیژی خەیاڵکرد.
کردەی سەلمێنەبەند
evidence-based practice (EBP), بەکارهێنانی بەرهەمی زانستیی ڕوون و سەلمێنراو، کە لە تۆژینەوەی زانستییەوە پەیدا دەبێت، وەک بنەمایەک بۆ بڕیار و ئاڕاستەی کار.
کوند
کوندەبوو، کوندەبەبوو، کوندەپەپوو.
کۆدبەند
encode, داڕشتنی پەیام و تێکست بە کۆد