تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان

سەرمشکێنە
سەرمەشقانەی پێ دەڵێن کە بە ئەصل «شەرمشکێنە‌»یە، بەو پارەیە، یان بەو شتە نرخدارەی وەک زێڕ و خشڵ دەگوترێ لە شەوی بووکێنی زاوا دەیدا بە بووک و شەرمی پێ دەشکێنێ و پەردەی لەسەر ڕوو هەڵدەداتەوە، ئا بەوە دەگوترێ،
نەزانان کردوویانە بە «سەرمەشقانە» کە لە «شەرمشکانە»وە هاتووە.
سەرچاوە: مەسعوود محەمەد، کتێبی «زاراوەسازی پێوانە» و «دەستە و دامەنی نالی»
شەرمشکێنە‌