تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لۆببی
گرووپی پەیوەندسازیی بۆ پەستان (فشار) بەرەو مەبەستی دیاریکراو.
لۆدە
وشەیەکی کوردەواریە بۆ پاراستنی کەلوپەل، «فەرهەنگی خاڵ» وەهای ڕوون دەکاتەوە: «کادانێکی درێژە لە تەنشت ئاواییەوە لە قوڕ بەرز دەکرێتەوە تا پشتێنەیەک و پڕ دەکرێت لە کاو بە قۆقزیی سەرەکەی سواغ دەدرێت». لەوانەیە «لۆدە» وەک ناوێکی گشتی بۆ پاکەت و بابەتی لەو جۆرە باش بێت. بڕوانە «کەندوو».
ئانتۆلۆژی
تۆپۆلۆژی
لە ماتەماتیکدا «جێناسی»یە، باس لە جێگە و هەڤبەندیی نێوخۆی بابەت دەکات، مەودا پێشان نادات. «نەخشەی تۆپۆلۆژکار» Topological map. تۆپۆلۆژی جودایە لە «تۆپۆگرافی».
سایکۆفیزیۆلۆژی
psychophysiology, بەشێکە لە دەروونناسی، خەریکی تۆژینەوەیە لە بەستەری لەشەکی بە پێڤاژۆی دەروونییەوە، دنەدەر-بەرسڤ stimulus-response, بۆ نموونە بەرتەکی مێشک بەرانبەر دنەدەری دەروونیی تایبەت.
مۆدێلی تەکنۆلۆژی
مۆنۆلۆگ
تاکگۆیی, ئاخافتنی مرۆڤ لەگەڵ خۆیدا.