تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوەڕی فریادڕەسی
باوەڕ کردن بەوەی ئەم یان ئەو کەسە، بیرۆکە، ڕێباز و کەرەستەیە فریامان دەکەوێت و ڕزگارمان دەکات لە شتێک...
دەروونناسیی فراژووتن
Developmental psychology زانست و تۆژینەوەیە دەربارەی گۆڕانکاریی لە ڕەفتار، شێوازی بەرتەک، تایبەتمەندیی دەروونی و ...هتد لە ماوەی ژیانی تاکەکەسدا یان لە ماوەی فراژووتنی جۆردا. ئەم جۆرەی دووەمی «دەروونناسیی فراژووتن» پێی دەگوترێت «دەروونناسیی بەراوردکار» Comparative psychology. سەرچاوە www.psykologiguiden.se
فراژووتنی زانیار
گەشەکردنی زانست و هونەر Knowledge Development.
فراژووتنی پیشەوەرانە
Professional development
فرە-هێمابار
polysemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە پتر لە یەک کەناڵ دەگرێتە بەر بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک دۆبلاژکردن، گۆڕینی دەنگی سەرشار بە دەنگی زمانی ئارمانج، تابلۆی مۆژیار هەیە لەسەری نووسراوە «ڕێبەستە» No entry, ئەمیان تاک-هێماباری بێژەکییە، هەیە لەبری نووسینەکە لاکێشەیەکە لەنێو بازنەیەکەدا و هەمان واتا دەدات، ئەمیان تاک-هێماباری نابێژەکییە، هەیشە هەردووکیان کۆ دەکاتەوە، هەم تێکستەکەی تێدایە هەم نیشانەکە، ئەمیان فرە-هێمابارە.
فرەجۆراندن
فرەزیرەکی
Multiple Intelligences
فرەواتا
polysemy, وشەیەکی خاوەن چەندین واتای لێکجودا. فرەواتا پێچەوانەی تاکواتا: monosemy یە.
فرەپاتبوونەوە
iterability, چەندپاتبوونەوە
فرەپاڵوو
فرەدیو، نیگارێکی سێڕەهەندی ئەندازەکییە، تێکبەستەی چەندان لێوارە و بە ژمارەیەکی دیاریکراوی دیوی تەخت سنووردارە.
فرەڕستەکی
cross-sentential, دەربڕینی وەهای لە چەند ڕستەیەکدا، نەک لە یەک ڕستەدا، واتابەخشە.
فرەڕشتە
Interdisciplinarity or interdisciplinary studies
فرەکتال
جۆرە نەخشاندنێکە هەمان وێنە بە ئەندازەی جۆراوجۆر فرەپات دەبنەوە.
فرەگۆشە
فرەلا. فرەگۆشە و فرەلا بۆ نیگاری دووڕەهەند تەرخانن، «فرەپاڵوو» بۆ نیگاری سێڕەهەند.
نێزیکترین زۆنی فراژووتن
Zone of Proximal Development (ZPD)، چەمکێکی «ڤیگۆتسکی»ـیە بۆ ڕاڤەکردنی ئەو زۆنەی ڕێک لە بان ئەو نهۆمەوەیە کە زارۆک تێیدا زاڵە بەسەر توانا و زمانی خۆیدا. ئەمیان دەبێتە کایەی دنەدەر بۆ هەڵکشان.
ئافراندن
خوڵقاندن، دروست کردن. ئافراندە، خالق، دروستکەر، ئافەریدە، مەخلوق، دروستکراو.
جۆرفرەواندن
Diversification، پرۆسەی فرەواندنی جۆر و بواری کار و بەرهەم. بۆ نموونە کۆمپانیایەکی گەڕۆکسازی خەریکی جۆرفرەواندنی بەرهەمی خۆیەتی و لە پەنا گەڕۆکدا دەکەوێتە سازکردنی جۆرە ماشینی دیکەش، بۆ نموونە فڕۆک، تانک و جەلوو.
زمانفراژ
فراژووتنی زمان، کارێک ڕاهێزانی و سەرخستنی زمانی بەدەمەوە بێت.
گریمانەی هەڵبەستنی ئافرێنەر
creative-construction hypothesis