تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وشەبین
literal, word-for-word, تەرجەمەی وشە-بە-وشە: Metaphrase, literal translation, direct translation, word-for-word translation, گواستنەوە تاکتاکی وشە لە زمانێکیەوە بۆ زمانێکی دیکە، سەرنجگیری وشەیە. بۆ پێچەوانەی «وشەبین» بڕوانە چەمکی «واتابین».
پیشەبژێری
Vocational preference، تێست و دیدار بۆ هەڵبژاردن و دامەزراندنی کارمەند. بۆ «پیشەبژێر» بڕوانە «لیستی زاراوەکانی فەلسەفە و ژیربێژی»، گۆڤاری کۆڕی زانیاری کوردی، ژمارە 4 ساڵی 1974. بڕوانە جەلیزادە م. م. «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا mamosta.net.
ڕەشەبای دارئاوس
ڕەشەبایەکی سێڕۆژەیە لەگەڵ کۆتایی چلە و لە هەفتەی یەکەمی کۆتایی زستانە کە هەفتەی خدرە، هەڵدەکات و گوایە دارەکان دەئاوسێن و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گەشە.
پاش ئەم بایە ئەوجا نۆرەی بای وەعدە دێت کە هەژدە ڕۆژ پێش نەورۆزە.