تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڵەخورپەی شادانە
جۆرە دڵەخورپەیەکە لە شادییەوە سەرچاوەی گرتبێت، ئەمەیان سەروکاری لەگەڵ وشەی «ڕاهەژێن» دەبێت کە دەکاتەوە surprise ی ئینگلیزی.
شادەستە
دەستەی سەرەکی هەر وەک «شاڕستە» کە دەکاتەوە ڕستەی سەرەکی. بڕوانە «پادەستە».
شاندەر
ئامێر یان کەسێکی سیگناڵ و پەیام بشێنێت، بنێرێت، پەخش بکات.
شانۆی چەوساوان
شێوازێکی شانۆگەرییە بینەران بەشداری ڕۆڵوازییەکە دەکات. لە لایەن نووسەر، سیاسەتمەدار و ڕێژیسۆری برازیلی Augusto Boal (1931-2009) هاتە دامەزراندن بۆ خزمەتی گەلی چەوساوە.
شانەچن
شاواتا
Denotation, واتا و ئاماژەی پاتەوپات و ڕاستەوخۆی وشە، ڕستە و دەستەواژە. بڕوانە «لاواتا» کۆننۆتاسیۆن Connotation.
شاواتەکی
denotative, لە سەمانتیکدا پێناسەی دەرهەستە، کە دەکاتەوە «خەستواتا» intension, واتای خەستۆڵی ئەو چەمکە. بۆ نموونە شاواتای وشەی «بەرخ» ئەو ئاژەڵەیە کە بەچکەی مەڕە. ناوێکی دەرهەستی گشتییە بۆ ئەو جۆرەی ئاژەڵ. بۆ پێچەوانەی شاواتا بڕوانە «پاواتا» کە تێیدا پاواتای «بەرخ» دەبێتە بەستەزمان، نەرمونیان، جۆری خۆراک... هتد.
شاوڵ
کانزایەک (بۆ نموونە ئاسن) ی قورسە بە دامێنی داوێکەوە دەبەسترێت بۆ دروست کردنی پەندۆل.
مەرجی شایان
Admission requirement، مەرجی وەرگیران لە بوارێکدا یان مەرجی لێسەلماندن و پەژراندن.
بەرکێشان
دەکرێت بە جۆرێک تەرازوو بیکێشیت، لە کێشانە دێت.
بەستێنهەڵوەشاندن
decontextualization, دابڕین و داماڵانی بابەتەکە لە بەستێنێکی دیاریکراو.
سەرشار
starting point, خاڵ و هێڵی دەستپێک.
سەرشاربین
source-oriented, جەختکردن لەسەر لایەنی سەرشار، لەسەر تێکست، زمان و فەرهەنگی سەرشار. سەرنجگیری لایەنی سەرشارە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «ئارمانجبین».
هاوشانەتیی بنتوێژ
هاوشانەتیی واتۆکە
هاوشانەتیی وشۆکە
lexeme equivalence,
هاوشانەتیی پاتەوپات
پێشار
دیوی پێشەوەی بابەت. بڕوانە پشتار و تەنیشتار. ئەمانە لە جێی پێویستدا چەمکی سوودبەخش و ڕاگەیەنن. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 168، سایتی مامۆستا www.mamosta.net
پەخشانکار
ڕێسای پەخشانکار Distributive property – چەمکێکە لە ماتەماتیک و بەتایبەتی جەبری دەرهەستدا دەڵێت ژمێرکارییەک (بۆ نموونە جاراندن) پەخشانکاری ژمێرکارییەکەی دیکەیە (بۆ نموونە کۆکاری)، ئەگەر و تەنها ئەگەر هەم چەپە-پەخشانکار left-distributive و هەم ڕاستە-پەخشانکار right-distributive بێت. // چەپەپەخشانکار: x لە چەپەوە جاراندنی کۆکارییە: x * (y + z) = (x * y) + (x * z) // ڕاستەپەخشانکار: x لە ڕاستەوە جاراندنی کۆکارییە: (y + z) * x = (y * x) + (z * x).
ڕەوانشاد
ڕۆحشاد، ڕەوان، لە فارسی کۆندا بە واتای ڕۆح هاتووە.
ڤەشارگە
حەشارگە، جێی شاردنەوە (ڤەشارتن).