تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کردەی سەلمێنەبەند
evidence-based practice (EBP), بەکارهێنانی بەرهەمی زانستیی ڕوون و سەلمێنراو، کە لە تۆژینەوەی زانستییەوە پەیدا دەبێت، وەک بنەمایەک بۆ بڕیار و ئاڕاستەی کار.
گواستنەوەی سەمانتیکانە
semantic transfer, گواستنەوەی واتای پێکهاتەکانی تێکست، گواستنەوەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستە.
باسەواد
کەسێک خوێندنەوە و نووسین بزانێت.
تامسەدان
تامژماری سەدان، ژمارەی تەواوی سەدان، وەک 100, 200, 300…
خاسەکار
Qualitative، کاری خاس، کاری خاوەن جۆرایەتیی بەرز
سۆسەوار
کەسێکی توانای سۆسەی بەهێز بێت، بڕوانە «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 198.
هاوسەمای زاراوەمەنی
هەڵسەنگاندن
Assessment
هەڵسەنگاندنی شێوەڕێژ
Formative Assessment، جۆرێکە لە هەڵسەنگاندن یارمەتیی مامۆستا دەدات هونەری فێرکردنەکەی خۆی شێوەڕێژ بکات و لەگەڵ ئاستی فێرخوازدا هەمواری بکات.
هەڵسەنگاندنی پێوەربەند
Norm-referenced assessment
هەڵسەنگاندنی گردەکار
Summative assessment

جۆرێکە لە هەڵسەنگاندن تێیدا گشت زانینی کەسێک لە کاتێکی دیاریکراودا کۆ دەکاتەوە. لە هەڵسەنگاندنی گردەکاردا فیدباک و ڕوونکردنەوە نادرێتە کەسی بەرانبەر. بۆ نموونە تێستی پیشەبژێری.
هەڵسەنگزانی
Assessment knowledge. کورتکراوەی: هەڵسەنگاندنزانی-یە.
پەسەندایەتی
acceptability, ڕادەی پەسەندکردن و سەلماندن
کیمیای کەسەکی
دەربڕینێکی گەلێرە بە سوێدی مەبەست لێی هۆکارەکانی گونجان و نەگونجانی مرۆڤە لەتەک یەکدی.
کەسەزار (ئایدیۆلێکت)
idiolect, ئەو لازارەیە کە تایبەتە بە تاکەکەس.
سۆسە
توانای پەی بردن و پێشبینیی خێرا بێ شارەزابوون لە ڕاستیی گشت وردەکارییەکان. کەسێکیش توانای سۆسەی بەهێز بێت پێی دەگوترێت «سۆسەوار»بڕوانە «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 198.
کەڕەسیسە
بەفرێکی لە ڕۆژی ساماڵدا بای بەهێز لە شاخانەوە هەڵیدەگرێت و دەکەوێتە نزماییکانەوە.

سەرچاوە: زاراوەسازی پێوانە