تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سێ ئاو
سێ ڕۆژ ئاودانی لەسەریەکی تووتنی تازە داچێندراو.
سێبەرزا
ئەوەی لە سێبەر پەیدا دەبێت. وێنەی سێبەرزا ئەو وێنە و نیگارانەی سێبەر پێشانیان دەدات.
سێهەم لایەنی بەراورد
Tertium comparationis, چەمکێکی لاتینییە بە واتای «سێهەم لایەنی بەراورد»، ئەو دیاردە، بابەت، بیرۆکەیەی دەبێتە سێهەم کوچکەی بەراورد. دوو بابەتی جودا مەرج نییە لە بەراوردکردندا تەراز نابن، بەڵام دەبێت ئەو لایەنی سێهەمە لە هەردووکیاندا هاوکۆ بێت.
سێڕسکێنی جاراندن
نۆ ژمارە لە نۆ خانەی چوارگۆشەیەکدا ڕیز دەکرێن، سێ دێر و سێ ستوون..
سێکت
دەستەیەکی دینی یان سیاسی. سێکت بەگشتی دەستەیەکی داخراوی کەمژمارن، خۆیان بە نوێنەری ڕاستیی ڕەها دەزانن. ملکەچی سالارپەرستی و سەرۆکی باڵان.
هەرەمی سێگۆشە
هەرەمێکە، جگە لە سێ دیوەکانی، بناخەکەشی هەر سێگۆشەیە. وێکڕا دەبنە چوار دیوی سێگۆشە.