تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنۆسیارەتی
causality, هۆکارەتی، باس لە هەڤبەندیی هۆکار-هۆکردە. بۆ چەمکی «بنۆس» بەرانبەر cause بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە» www.mamosta.net
نووسیاری زانستزا
Specialist literature, Nonfiction, non-fiction تێکستی «فاکت»ی جۆراوجۆر، وەک ماتەماتیک، جیۆگرافیا، مێژوو، فیزیا...هتد. فاکتنووس: کەسی نووسەرە لە بواری فاکتدا.
نووسیاری وێژەزا
Fiction, Belles-lettres تێکستی وێژەیی، دەقی ئەدەبی. وێژەنووس: کەسی نووسەرە لە بواری وێژەدا.
پرسیاری بەستراو
پرسیارێکە بەرسڤەکەی ساکارە و یەکێکە لە چەند بژارەیەکی دیاریکراو، بۆ نموونە دروست، چەوت، سپی، سوور، گەورە، بچووک، ئەرێ، نا... دەستپێکی ئەم جۆرە پرسیارانە زۆر جار بە «کار»ە، بۆ نموونە: دەچیت بۆ... دەتەوێت... پێت خۆشە...؟ یان «ئاوەڵکار»ە: کەی... کوێ...؟. پرسیاری بەستراو پێچەوانەی «پرسیاری ڤەکری»یە.
پرسیاری ڤەکری
پرسیارێکە بەرسڤەکەی یەکێک نییە لە چەند بژارەیەکی دیاریکراو، بەڵکوو ئاواڵەیە بۆ زۆر بژارەی جیاواز. پرسیاری ڤەکری یان ئاواڵە، دەروازە بە ڕووی بیر کردنەوە و ئاخافتندا دەکاتەوە. ئەم جۆرە پرسیارە زۆر جار بە پرسیارەپەیڤی وەک: بۆچی... چۆن بوو... چی وەهای کرد...؟ یان بانگهێشتنی وەک: باسی بکە بزانم...؟ پرسیاری ڤەکری پێچەوانەی «پرسیاری بەستراو»ە.
پرسیاری کۆتاهێن
پرسیارگەلێکن لە کۆتای ڕستەدا بۆ کۆ کردنەوەی باس ڕەپێش دەخرێن.
بنۆسیار
نووسیار
دۆکیومێنت.
هەڤبەندیی بنۆسیار
پاشپرسیار
پرسیاری پاش بەرسڤ، ئەو پرسیارەی کە دوابەدوای بەرسڤی بەرانبەر لە پرسیارێکی زووتر کراوە، دێتە ئاراوە.