تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوارتە
exceptional, نائاسایی
بەرتاو
دەکەوێتە ژیر کاریگەریی. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 47، سایتی مامۆستا www.mamosta.net
بەرتوان
دەکرێت ئەنجام بدرێت، دەرفەتی کردنی هەیە، لە توانادا هەیە.
بەرتەرجەمە
شوون هەڵگرتنەوە
هەڵگرتنەوەی جێپێی کەسێک یان دیاردەیەک.
مارتین لوتەر (لوثەر)
Martin Luther (1483-1546) کەشیش، نووسەر و خوداناسی ئەڵمانییە و ناودارە بەوەی داهێنەری ڕێچکەی «لوتەریانەتی» Lutheranism یە لە چاکسازیی پرۆتێستانەتی Protestant Reformation ـدا.
کەرتۆڵ
vertebrated, بابەتێکی تێکبەستەی کەرتکەرت، وەک بڕبڕەی پشت، زنجیری ئامێری کارگە، زنجیری گەردانە. گەر «بڕبڕەداران» نەبا دەکرا ئەم کەرتۆڵە چەمکێکی باش با بۆ vertebrate. بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net