تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بژیوانیی ساختاربەند
Structured Mediation بە هەنگاوی دیاریکراو دەچەرخێت بۆ گەیشتن بە پەیماننامەی جێکەوتوو. ئەم بژیوانییە جەخت دەکاتە سەر ئاشکرا کردنی پێویستیی ڕاستینەی لایەنەکانی ناکۆک و هەروەها ڕووماڵ کردنی ڕێبازی چارەسەر بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی پێکهاتن.
بیردۆزەی فێربوونی جڤاک-فەرهەنگی
sociocultural learning theory, social constructivism
بەربژێر
ئیختیاری، خولی بەربژێر ئەو خولەیە کە فێرخواز دەتوانێت هەڵیبژێت بەڵام ناچارە نییە. پێچەوانەی «ناچارەکی» بۆ ئیجباری.
بەربەراورد
دەکرێت بەراوردی بکەیت، لە بەراورد کردن دێت.
بەربەش
بۆ دابەشین دەست بدات، بکرێ دابەش بکرێت.
دەستووربەخش
normative, ئاڕاستەسەپێن، دەستوورسەپێن، ڕێچکەسەپێن، نۆرمبەخش.
زانیاربێژ
پەیوەندیی هەیە بە زانیارەوە. لێرەدا زمانی خوێندنی زانیاربێژ واتە ئەو زمانەی لە خوێندندا بەکار دێت و پەیوەندیی هەیە بە زانست و هونەرەوە. بڕوانە چەمکی «زمانزانیی زانیاربێژ»
زمانزانیی زانیاربێژ
Cognitive academic language proficiency - CALP کارامەیی زمانزانینە لە خوێندندا. بۆ بەراورد بڕوانە چەمکی «زمانزانیی دانوستێن» BICS
زمنافێربوونی هەرەوەزی
Cooperative Language Learning
سەربار
لە ماتەماتیکدا: ئەو ژمارەیەی دەخرێتە سەر ژمارەی دیکە.
سەربەش
لە دابەشیندا: ئەو ژمارەیەی دابەش دەکرێت، واتە ژمارەکەی بان کاریتەی دابەشین. (چەمکی سەربەش لە ڤیکیپەدیای کوردییەوە وەرگیراوە).
سەرشاربین
source-oriented, جەختکردن لەسەر لایەنی سەرشار، لەسەر تێکست، زمان و فەرهەنگی سەرشار. سەرنجگیری لایەنی سەرشارە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «ئارمانجبین».
شیانبەدەربوونی تەرجەمەکردن
impossibility of translation, دیدێکی ڕێچکەی ساختارەتییە کە پێی وایە لەبەر ئەوەی هەر زمانێک خاوەن ساختاری تایبەتی خۆیەتی، تەرجەمەکردن دەبێتە کارێکی شیانبەدەر.
فێربوونی دۆخبەند
Situated learning، بیردۆزەیەکە دەڵێت فێربوون لە بەستێنی هاوکۆدا و لە ڕێی بەشداربوون لە چالاکیدا دێتە چەرخاندن. فێربوونی دۆخبەند سێرەی لەسەر «شاگردایەتی»ـیە، پەیوەندیی نێوان وەستا و شاگرد، مامۆستا و فێرخواز، پێڤاژۆی فێربوون لە پلەی دەستپێکەوە هەتا پلەی ئوستادی.
فێربوونی هزرکاری-کۆد
cognitive-code learning
فێربوونی پیشەوەرانە
Professional learning
مۆدێلی ساختاربەند
Structural model
نەرینی سەربە زمانەوانی
linguistic approach, نەرینی زمانەوانییانە
هەڵسەنگاندنی پێوەربەند
Norm-referenced assessment