تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کردەی سەلمێنەبەند
evidence-based practice (EBP), بەکارهێنانی بەرهەمی زانستیی ڕوون و سەلمێنراو، کە لە تۆژینەوەی زانستییەوە پەیدا دەبێت، وەک بنەمایەک بۆ بڕیار و ئاڕاستەی کار.
کۆتابەدەر
لە کۆتابوون نەیەت.
گردەوار
کۆکراوە.
گردەژمار
ژمارەیەک گرد کرابێتەوە، گردەژمێر کرابێت، نێزیک خرابێتەوە. بڕوانە «گردەژمێر».
گردەکار
Summative
ئالوودە
گیرۆدەی مەی و ماددەی هۆشبەر.
دۆستەدە
ژمارەیەکی خەیاڵکردە دەخرێتە سەر ژمارەی دراو تا بگاتە دە، بۆ نموونە: دوو دەبێتە دۆستەدەی هەشت - دوو کۆ هەشت یەکسانە بە دە.
زێدە-تێکستبار
extra-textual, واتای زێدە-تێکستبار ئەو مەبەستەیە کە لە تێکستەکەدا بە شێوەیەکی نێوتۆژ بوونی پەنهانی هەیە نەک ئاشکرا و ڕوون. لایەنی پشت-تێکست.
لۆدە
وشەیەکی کوردەواریە بۆ پاراستنی کەلوپەل، «فەرهەنگی خاڵ» وەهای ڕوون دەکاتەوە: «کادانێکی درێژە لە تەنشت ئاواییەوە لە قوڕ بەرز دەکرێتەوە تا پشتێنەیەک و پڕ دەکرێت لە کاو بە قۆقزیی سەرەکەی سواغ دەدرێت». لەوانەیە «لۆدە» وەک ناوێکی گشتی بۆ پاکەت و بابەتی لەو جۆرە باش بێت. بڕوانە «کەندوو».
ناسوودە
نائاسوودە.