تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مردوەژی
مردۆژی، Recycle.
مامۆستا عەلی خەڵکی گوندی ئەبوبەکرەی بناری قەندیل بەم شێوەیە باسی ئەم وشەیە دەکات و کە ناونیشانی کتێبێکیەتی.
« ...کە منداڵ بووم، زۆرم دەدیت ئەو پیرەژنانەی دەستکورت و دەستڕەنگین بوون و بە دەستیانەوە نەبوو خوری و کولک و کاڵ بکڕن بۆ هەموو جۆرە حەواجێکی پێداویستیی ماڵێ کە پێویست بوو ئەو جۆرە حەواجانە هەبن و هەر ئەرکی ژنانیش بوو پەیدایان بکەن، وەکوو «کەژوو» - کە ئێستا پێی دەڵێن: قاسە یان قەیاسە - گوریس و ڕستە ... کە ئەو ژنانە سەرپەتێکی فڕێدراو یا تیسکە خورییەک یا پارچە لبادێکی فڕێدراوی پێنەویستوویان دەدیت، هەڵیاندەگرتەوە، دەیانپشکنییەوە و دە شەیان دەکردەوە. دەگەڵ هەندێک تووکی تازەی زیندەواریان دەڕستەوە و دەیانکردەوە پێداویستییەکی دی کە بەو هەڵوەشاندنەوەی سەرەپەت و [شتانە] دەگوترا: «مردووەژی»، واتا مردووژیاندنەوە.
هەر لە دەوروبەری بناری قەندیل هەندێک پیرەژن دەیانگوت، «مردۆژی».
...»
ئەم وشەیە پێشنیازی مامۆستا جووتیار قارەمانە و زۆریش بەجێیە بۆ recycle.