تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەرماندن
فرەجۆراندن
مۆدێلی Initiate-Response-Evaluate - IRE «دەستپێشخەری - بەرسڤ - نرخاندن»
- ستراتیژێکە تێیدا مامۆستا بە پرسیارێک دەستپێشخەری دەکات، فێرخواز بەرسڤ دەداتەوە و پاشان مامۆستا بەرسڤی فێرخواز هەڵدەسەنگێنێت.
مۆرکاندن
مێتازاناندن
metacognition, زانین دەربارەی زاناندن. زاناندن جودایە لە زانینی ئاسایی، زانینێکە بەرهەمی تێڕامان و بیرکردنەوەی ورد. بۆ زاناندن بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
مێروولەکردن
مووژەڵە، مێرووچانە. کاتێک سووڕی خوێن لە بەشێکی جەستەدا بەباشی ناگەڕێت، ئەو جێیە سڕ دەبێت و دەتەزێت. پاش گەڕانەوەی خوێن، بروسکەی چقڵئاسا لەو شوێنەدا دەگەڕێت تا نێزیکەی خولەکێک.
مەترسیی ڕاگەیاندن
communicative risk, جەلیزادە. «گەشتی ژیانم»، بڕوانە www.mamosta.net
نامۆیاندن
foreignizing, تەرجەمەکردن بەشێوەیەک مەبەستی لێی، جگە لە گواستنەوەی پەیام و کارکرد، گواستنەوەی داڕشتن و چەمکی نوێیە بۆ زمانی ئارمانج.
نایاندن
negation, بەرانبەر «نفي»ی عەرەبی و «نقیض»ی فارسییە. گەر چەمکی وەک «ئایەتی» بۆ پۆزەتیڤ و «نایەتی» بۆ نێگەتیڤ بێت (لە بری «ئەرێنی» و «نەرێنی»)، ئەوسا هەم ئایاندن و نایاندن فریامان دەکەون و هەم چەمکی وەک «نایاندنی نایاندن» بۆ Negation of the negation ڕێک و لەبار دێت. سەرچاوە: مەسعوود محەمد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 42. بڕوانە سایتی مامۆستا www.mamosta.net
نایاندنی نایاندن
Negation of negation
هەناوچاندن
Internalization, هەناوچێنکردن بۆ تێپەڕ، وەرگرتنی بیرۆکە یان بابەت و چاندنی لە ناخ، لە هەناو، لە بیر و دەروونی خۆدا. لە هەناوی دەچێنین، دەیکەینە خوو.
هەناوچێنکردن
Internalization, چاندن لە هەناودا، چەسپکردن لە ناخدا
هەڵسەنگاندن
Assessment
پارچاندن
دابەش کردنی بابەتێک بۆ پارچەی جیاواز.
پۆلێنکردن
Classification، ڕێکخستن بەپێی پۆل و جۆر.
پێکخواردن
correspondence, لەم بەستێنەدا دەکاتەوە: پێکگونجان، بەرانبەری، یەکانگیری
پەژراندن
دانپێدانان، سەلماندن. پەژرێنراو: سەلمێنراو.
چەمکامێزاندن
conceptualization, چەمکامێزکردن، چەمکاندن. واتای یەکەم: پێڤاژۆی داڕشتنی بیرۆکەی گشتی، واتای دووهەم: بیرۆکەی گشتی دەربارەی بابەتێک یان دیاردەیەکی تایبەت کە گشت ئادگار و خەسڵەتەکانی ئەو بابەت و دیاردەیە گرد بکاتەوە.
چەپاندن
سەرکردنەسەر، کەڵەگایەتی. بڕوانە کتێبی «بەرەنگاریی چەپاندن»، نووسینی: Erling Ronald & Grete Sørensen Vaaland، تەرجەمەی لە نۆروێژییەوە: م. مودیری. Www.komak.nu