تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بای دارپشکووان
بایەکە پاش بای دارئاوس و بای وەعدە دێت، کە دەکاتەوە پاش نەورۆز، کاتی هەڵکردنی ئەم بایە گوایە دار و درەخت دەست بە پشکووتن دەکەن.
دارماڵ
ساف، ڕێک، لێرەدا دەبێتە «دابەشینی دارماڵ» واتە دابەشینی ڕێک و بێ زیادە، بێ بەرماوە (باقی).
ڕەشەبای دارئاوس
ڕەشەبایەکی سێڕۆژەیە لەگەڵ کۆتایی چلە و لە هەفتەی یەکەمی کۆتایی زستانە کە هەفتەی خدرە، هەڵدەکات و گوایە دارەکان دەئاوسێن و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گەشە.
پاش ئەم بایە ئەوجا نۆرەی بای وەعدە دێت کە هەژدە ڕۆژ پێش نەورۆزە.
ئاگاداری
ئاگاداریی جۆردۆز
Diagnostic Information: واتە ئاگادارییەک یاریدەر بێت بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری گەیشتن یان نەگەیشتن بە ئەنجامێک، ڕوودان یان ڕوونەدانی بابەتێک.
بەشداری
Participation.
نۆرمگەلی کردارەکی
operational norms
گوێداری
Auscultation، بەشداربوونی مامۆستا لە پۆلی مامۆستای دیکەدا بە مەبەستی گوێڕادێران.
تێکستی شیمانەدار
خوێندنی دەوامەدار
خوێندن بەدەم ژیان و کارەوە
شیمانەدار
هەورەدیدار
بە دیدارێک دەگوترێت لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتەوە ئەنجام بدرێت. بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم دیدارانە کەسەکین و لە نێوان دوو یان چەند کەسێکدا ساز دەکرێن. هەورەدیدار جودایە لە هەورەکۆڕ.