تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بیردۆز
بیردۆزە
Theory, تیئوری، تیۆری، نەزەرییە... «بیردۆزە» پتر خۆشکار و خۆشگەردانە، بۆ نموونە بیردۆز: theorist، بیردۆزەکی: theoretic, theoretical، بیردۆزانە: theoretically، بیردۆزاندن: theorization و ...هتد.
بیردۆزەکی
بیردۆزەی ئەدەبی
بیردۆزەی سکۆپۆس
Skopos theory, بە ئەڵمانی: Skopostheorie, بیردۆزەیەکە لە بواری تەرجەمەناسیدا «سکۆپۆس»، کە دەکاتەوە «مەبەست»، بە شاخاڵی بڕیاردەر دەزانێت بۆ هەڵبژاردنی ستراتیژی تەرجەمەکردن.
بیردۆزەی فێربوونی جڤاک-فەرهەنگی
sociocultural learning theory, social constructivism
بیردۆزەی هاوتایەتی
Equivalence theory
بیردۆزەی کارلێکانە
interactional theory
بیرنووسی
بیرچەسپاندن
memorization, چەسپاندن لە بیردا، نەخشاندن لە بیردا
توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە
Higher-Order-Thinking-Skills
توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە، توانستی وەک زانین، دەرککردن، پیادەکردن، شرۆڤەکاری، تێکبەستن، نرخاندن، داهێنان... هتد. بۆ بەراورد بڕوانە توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە Lower-Order-Thinking-Skills
بۆ ئاگاداریی زیادتر دەربارەی توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills و توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە Lower-Order-Thinking-Skills بڕوانە
www.thoughtco.com/higher-order-thinking-skills-hots-education-3111297
cetl.uconn.edu/critical-thinking-and-other-higher-order-thinking-skills/
توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە

Lower-Order-Thinking-Skills
توانستی وەک ئەزبەرکردن. بۆ بەراورد بڕوانە «توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills.
بۆ ئاگاداریی زیادتر دەربارەی توانستی بیرکردنەوەی بەرزەپلە Higher-Order-Thinking-Skills و توانستی بیرکردنەوەی نزمەپلە Lower-Order-Thinking-Skills بڕوانە
www.thoughtco.com/higher-order-thinking-skills-hots-education-3111297
cetl.uconn.edu/critical-thinking-and-other-higher-order-thinking-skills/
تۆژینەوەی بیردۆزەکی
Theoretical research
تەرجەمەناسیی بیردۆزەکی
Theoretical Translation Studies
تەرجەمەناسیی ڕاڤەکاری بەرهەم-بین
Product-oriented descriptive translation studies, Product-oriented DTS
تەرجەمەناسیی ڕاڤەکاری پێڤاژۆ-بین
Process-oriented descriptive translation studies, Process-oriented DTS
تەرجەمەناسیی ڕاڤەکاری کارکرد-بین
Function-oriented descriptive translation studies, Function-oriented DTS
ڕاڤەی تێکست-بینی تەرجەمە
کارکرد-بین
ئارمانجبین
target-oriented, جەختکردن لەسەر لایەنی ئارمانج، لەسەر تێکست، زمان و فەرهەنگی ئارمانج. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «سەرشاربین».
ئاوێنەبین
وێنەدانەوە لە ئاوێنەدا، وێنەی کەس یان بابەتێک لە ئاوێنەدا
بەرپێشبین
Predictable، دەکرێت پێشبینی لێ بکرێت.
تێکستبین
تەرجەمەی واتابین
Paraphrase, free translation, sense-for-sense translation, گواستنەوەی واتا و مەبەستی ڕستە و دەستەواژە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە، سەرنجگیری واتایە. بۆ پێچەوانەی «واتابین» بڕوانە چەمکی «وشەبین».
سەرشاربین
source-oriented, جەختکردن لەسەر لایەنی سەرشار، لەسەر تێکست، زمان و فەرهەنگی سەرشار. سەرنجگیری لایەنی سەرشارە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «ئارمانجبین».
هاوتایەتیی شێوازبین
formal equivalence, دەستەواژە و دەربڕینێک، لەم زمانەدا، بەرسڤێکی هەبێت لە زمانی بەرانبەردا لە شێواز و نێوەڕۆکدا هاوتەراز بن. بۆ پێچەوانەی هاوتایەتیی شێوازبین بڕوانە «هاوتایەتیی داینەمیکی».
وشەبین
literal, word-for-word, تەرجەمەی وشە-بە-وشە: Metaphrase, literal translation, direct translation, word-for-word translation, گواستنەوە تاکتاکی وشە لە زمانێکیەوە بۆ زمانێکی دیکە، سەرنجگیری وشەیە. بۆ پێچەوانەی «وشەبین» بڕوانە چەمکی «واتابین».
پاشبین
transparent, شەفاف، ئەو کاخەز یان شووشەیە پاشی ڕوونە، ئەمدیو و ئەودیوی ڕوونە. مەسعوود محەمەد لە «زاراوەسازیی پێوانە»دا پێشنیازێکی جەلادت بەردرخان دەگێڕێتەوە کە «پاشبین»ی بۆ Transparent و «پاشڕوون»ی بۆ Translucent داناوە.