تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابەتاندن
بابەتبەندکردن
Categorization، ڕێکخستن بەپێی بابەت.
بابەتەکی
ئۆبژەکتیڤ
باران
Rain.
بارهێنان
ئامادەکردن، ئامادەکردنی کەسێک و پەروەردەکردنی بۆ باسێکی تایبەت.
بارگۆزین
لە «بار»ی بارودۆخ و «گۆز»ی گۆزتن، گواستنەوە، گۆزیانەوە...
بارگۆزینی زمانەوانی
linguistic transformation, گواستنەوەی زمانەوانی لە بارێکەوە بۆ بارێکی دیکە
بارین
Precipitation.
بازر
بازرقە. خێرا دەرچوونی شتێک.
لەم دەربڕینەدا بە هەڵە دەگوترێت «حازر و بزر» لە ڕاستیدا «بزر» بە واتای ونبوون دێت و هیچ پەیوەندی بە باسەکەوە نییە.
بازرقە
بازنەکێش
کێشانی بازنەیەک بە دەوری بابەتێکدا.
باسەواد
کەسێک خوێندنەوە و نووسین بزانێت.
باننۆڕی
نۆڕین لە بابەتێک لە ڕوانگەیەکی بەرزەوە، لە بانەوە.
بانوێنە
بانڕوانگە
لە ڕوانگەیەکی بەرزەوە سەیری بابەت بکەیت، وەک ئەوەی بە چاوی هەڵۆ یان لە دیدی هەلیکۆپتەرەوە بڕوانیتە بابەت.
باوەڕی فریادڕەسی
باوەڕ کردن بەوەی ئەم یان ئەو کەسە، بیرۆکە، ڕێباز و کەرەستەیە فریامان دەکەوێت و ڕزگارمان دەکات لە شتێک...
بای دارپشکووان
بایەکە پاش بای دارئاوس و بای وەعدە دێت، کە دەکاتەوە پاش نەورۆز، کاتی هەڵکردنی ئەم بایە گوایە دار و درەخت دەست بە پشکووتن دەکەن.
بژیوانیی بارگۆز
ناکۆکی بە سەختانگێکی دانوستان دەزانێت و تێدەکۆشێت بۆ گواستنەوەی باری لایەنەکانی ناکۆک بەرەو ڕاهێزانی کەسەکی، هاوسۆزی، هاریکاریی سازەندە، خۆنۆڕینی نوێ و دۆخنۆڕینی نوێ... هتد.
تەرجەمەی باو
conventional translations, تەرجەمەی نەرێتی، دەستووری
مەودا بازدان لە وەستانەوە
وەستان لە سەرشارەوە و بازدان. درێژترین مەودای بازدانەکە براوەیە.