تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئایدیۆم
idiom, دەستەواژەی خاوەن واتای تایبەت، وەک پەندی پێشینان.
ئایاندن
affirmation, ئایەتی. سەلماندن، ڕازیبوون، گوتنی «ئا»...
ئایاو
positive, بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
ئایەتی
پۆزەتیڤ.
ئایەندەی ڕابوردوو
Future in the Past، واتە ئایەندە لە ڕوانگەی ڕابوردەوە، «کتێبەکەم پەیدا کرد چونکە دەبا بیخوێنمەوە» - لە ڕابوردوودا «پەیدام کرد» چونکە دەبا لە ئایەندەدا «بیخونمەوە».
بنۆسی بەرایی، مایەکی یان ماددی
Material or initial cause (causa materialis)
بیردۆزەی هاوتایەتی
Equivalence theory
تایبەتاندن
particularization, بەکارهێنانی وشە و دەستەواژەی تایبەتی وردبین
دروستایەتی
Validity
دوولایەنە
reciprocal, دووسەرە.
دۆنایدۆن
transmigration, گواستنەوەی گیان لە بەرگێکەوە بۆ بەرگێکی دیکە، لە لەشێکەوە بۆ لەشێکی دیکە، لە بوونەوەرێکەوە بۆ بوونەوەرێکی دیکە.
زایەند
سێکس. مەیلی زایەندەکی واتە مەیلی سێکسی. ناسنامە یان دەربڕینی «زایەندبەزێن» دەکاتەوە هێماگەلێک پێشانی بدەن کە مرۆڤ ئەو سنوور و نۆرمانە دەبەزێنی کە لە نێو جڤاکدا بۆ ژنانە و پیاوانە باوە.
سایکۆفیزیۆلۆژی
psychophysiology, بەشێکە لە دەروونناسی، خەریکی تۆژینەوەیە لە بەستەری لەشەکی بە پێڤاژۆی دەروونییەوە، دنەدەر-بەرسڤ stimulus-response, بۆ نموونە بەرتەکی مێشک بەرانبەر دنەدەری دەروونیی تایبەت.
ستێرۆتایپ
وێنە و بۆچوونی باوی فرە ساکار.
سێهەم لایەنی بەراورد
Tertium comparationis, چەمکێکی لاتینییە بە واتای «سێهەم لایەنی بەراورد»، ئەو دیاردە، بابەت، بیرۆکەیەی دەبێتە سێهەم کوچکەی بەراورد. دوو بابەتی جودا مەرج نییە لە بەراوردکردندا تەراز نابن، بەڵام دەبێت ئەو لایەنی سێهەمە لە هەردووکیاندا هاوکۆ بێت.
لاپاردایم
sub-paradigm, پارادایمی لاوەکی، پادید و لابۆچوون. بڕوانە: پارادایم، پارادیگم: Paradigm
مافگەلی مرۆڤایەتی
جاڕنامەی مافی مرۆڤ - ی UN.
موزاییککاری
Tessellation لە وشەی tessella ی لاتینییەوە هاتووە بە واتای پارچەیەک موزاییک. مەبەست لە موزاییککاری دروست کردنی نەخشە بە تێکبەستنی هاولێواری پارچە موزاییک: نە لێوارپۆش بن و نە بۆشاییان تێبکەوێت.
مەرجی شایان
Admission requirement، مەرجی وەرگیران لە بوارێکدا یان مەرجی لێسەلماندن و پەژراندن.