تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاستدۆزی
Examination
دۆزینەوەی ئاستی کەسێک لە بوارێکدا، ئیمتیحان، لێپرسینەوە، هەڵسەنگاندنی توانا.
ئاستی بەستێنبەند
ئاستی زمانەکی
langue level
ئاڕاستەوێڵ
وێڵ کردنی ئاڕاستە، لەدەست دانی ئاڕاستە.
تێکستی ڕاستێنراو
جێگواستن
shift, جێگۆڕکێ، بارگۆڕکێ. گواستنەوە لە جێیەک، بارێک، دۆخێک بۆ یەکێکی دیکە.
جێگواستن لە تەرجەمە
translation shifts, دەستوەردان لە تەرجەمەدا، گۆڕینی داڕشتن لە تەرجەمەدا
هاوتابوونی ئاڕاستەبار
ڕاستدۆزی
بەرانبەر «تصحیح» دانراوە، مامۆستا بەرهەمی فێرخواز ڕاستدۆز دەکات، واتە ڕاستی و چەوتی دەگرێت.
ڕاستگۆشە
گۆشەی 180 پلە.
گواستنەوەی زمانەوانی
linguistic transfer
گواستنەوەی سەمانتیکانە
semantic transfer, گواستنەوەی واتای پێکهاتەکانی تێکست، گواستنەوەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستە.
گواستنەوەی وشەمەنی
گواستنەوەی ڕستەسازانە
syntactic transfer
گواستنەوەیەکی فەرهەنگی
خواست
داوای چی دەکەم؟ بەرجەستە و گەش!
خۆخواست
بەرانبەر بەغیلی، بەخیلی، حەسوودی.
پیشەئاست
ئاستی کەسێک لە پیشەکەیدا، بۆ نموونە مامۆستای ئاستی بنەڕەتی یان ئامادەیی.
چەپڕاست
نیشانەی X.