تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخافتنی نیگەرانی
دیدارە بۆ باس کردن لە نیگەرانیی دایکوباب گەر هەست بکەن منداڵەکانیان خەریکی یاسابەزێنی و ڕەفتاری نەخوازراون.
بژیوانیی ساختاربەند
Structured Mediation بە هەنگاوی دیاریکراو دەچەرخێت بۆ گەیشتن بە پەیماننامەی جێکەوتوو. ئەم بژیوانییە جەخت دەکاتە سەر ئاشکرا کردنی پێویستیی ڕاستینەی لایەنەکانی ناکۆک و هەروەها ڕووماڵ کردنی ڕێبازی چارەسەر بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی پێکهاتن.
بەشەکانی ئاخافتن
parts of speech
داخون
input, ئەو کەرەستە و داتایەی دەدرێتە پێڤاژۆیەک بۆ ئافراندنی دەرخون. ئەو داتایەی دەدرێتە کۆمپیوتەر داخونە، ئەو تێکستەی تەرجومان تەرجەمەی دەکات داخونە، بۆ پێچەوانەی داخون بڕوانە دەرخون.
ساختار
structure, بونیاد، ئەو کەرەستانەی بەشدارن لە تێکبەستنی بابەتێک و هەروەها جۆری تێکبەستنیان.
ساختارەتی
Structuralism, ناوێکی گشتییە بۆ جیهانبینییەکی دەڵێت دیاردەی مرۆڤکار تەنها لەڕێی هەڤبەندیی نێوخۆوە بەردەرک دەبێت. لە ساختارەتیدا جەخت لەسەر ساختار و سیستەمە.
مۆدێلی ساختاربەند
Structural model
ناخەودەر
لە ناخەوە ڕووەو دەر.
نزاخوان
سروودێکی دیاریکراوی دینی- لێرەدا دینی مەسیحایەتی مەبەستە.
دەرەوناخ
لە دەرەوە ڕووەو ناخ.
ڕوولەناخ
Introversive و ڕوولەناخبوون Introversion. مرۆڤێک سەرنج و خولیای لە بیرۆکە و چەمکی ناخەکی گیرە، کەمدووە. بۆ بەرانبەرەکەی بڕوانەی «ڕوولەدەر» Extroversive.