تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیپ‌شەپ
دەنگی ئەسپ؛ حیلەی ئەسپ
شەتاڵ
شاتاڵ؛ دەنگی دنەدان و هاندانی خۆ بۆ بەربەرەکانی
شەرقە
1. دەنگی وێکەوتنی لقی داران 2. تەقە و ڕەقە
شەرقەشەرق
دەنگی زۆر و بەردەوامی وێکەوتنی لقی داران
شەغڵەمە
دەنگەدەنگی زۆر؛ هەراوهوریا
شەققە
1. دەنگی لەیەک‌درانی شتی ڕەق 2. دەنگی نێوان تەقە و شڵپه وەک دەنگی شەلاق ‹تەنانەت، شەققەی شەلاقی شەوەزەنگی یاساش ئەبینم/ لە سەرتاپای بەژنی مانگ‌گیراوتانا «ڕەحیم لوقمانی»›
شەققەشەق
شەققەی زۆر و یەک‌لەدوای‌یەک‌
شەقژن
1. دەنگی باڵی هەڵۆ ‹دەنگی وشە/ لە چی بکا، چاکە بۆ تۆ:/ لە سرتەی ژوان،/ یا هاژەی چەم؟/ لە باڵۆرەی مازووچنان/ یا شەقژنی باڵی هەڵۆ؟ «پەشێو»› 2. دەنگی شەق‌وهووڕ وەک دەنگی هەورەتریشقه 3. دەنگی دەرچوونی شتی خڕ بە گورجی وەک ساچمە و تۆپ ‹ئەو سەدا و شەقژنی ساچمانە لە هەوادا مەلەکانی لە هێلانەکان تەراند «حەسەن، 2015:112»›
شەقین
جریوەی مەلیچک
شەقە
1. دەنگی باڵ لە کاتی فڕیندا ‹جریوەی مەلێ بوو نەما/ یا شەقەی باڵی هۆزارێ «کامەران موکری»› 2. دەنگی بەردەفڕکە بە قۆچەقانی 3. دەنگی لێک‌درانی دوو شتی ڕەق ‹قەمچییان وەشان سەر و ژوور دیسان/ شەقەی ناڵ بوو ئەیدا لە ڕێی بەردەڵان! «گۆران»› 4. دەنگی قڵشانی دار 5. دەنگی بەرزی هەورەبرووسکه ‹گورمەی تاو، شەقەی برووسک و خوشەی باران، ئەو ڕۆژە تێکەڵی دەنگی تۆپ و فڕۆکە و گوللە بوو «دۆست، غەفووری، 2016:182»›
شەقەداس
دەنگی لاسقی گەنم و جۆ لە کاتی دروێنەدا
شەقەزللە
دەنگی لێدان بە لەپی دەست لە ڕوومەت
شەقەشەق
1. دەنگی زۆری لێکدانی ددان 2. دەنگی زۆری لێکدانی باڵ 3. دەنگی فڕێدانی بەرد بە قۆچەقانی و شتی وا ‹لە ناو ئەم هات‌وهاوارەی مێژوو و شەقەشەقی شوور و قرمەی تۆپ و شەستیر و... تەنیا دەنگی سترانی ئەوینی خۆی و پەریخان دەهاتە گوێی «دۆست، غەفووری، 2016:111»›
شەق‌شەق
دەنگی لەیەک‌درانی ددانان
شەق‌وشۆق
تەقەتەق؛ دەنگی لێدان
شەق‌وهڕ
گارەگار؛ دەنگی کەو و مریشک پاش هێلکەکردن
شەق‌وهۆڕ
1. دەنگی زۆری شکانی شت 2. دەنگی زۆری لێک‌درانی چەند شتی ڕەق ‹لە شەق‌وهۆری دۆمینە و قومار/ ئینسان لە ژینی خۆی ئەبێ بێزار «فایەق بێکەس»›
شەماتە
چەقەوهەرا؛ قیڕەقیڕ
شەپازللە
دەنگی لێدانی زللە