تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حا
1. دەنگ و وشەی سەرسوڕمان ‹حا! سەیری ئەو غەدرەی لەو گەلە چەوساوەیان کرد› 2. وتەی پیاهەڵشاخان 3. دەنگێک بۆ لێخوڕینی ئاژەڵ
حاحا
1. دەنگ و وشەی سەرسوڕمان 2. دەنگ‌لێ‌کردنی زۆری ئاژەڵ
حاشا
دەنگێک بۆ نکووڵی‌لێ‌کردن و نەویستن ‹حاشا لەو خوێنەی شەوی بە سەردا بێ «پەندی پێشینیان»›
حاقووحاقوو
دەنگی کۆترەباریکه ‹کۆتر دەستی کرد بە حاقووحاقوو/ ڕاوکەر و ڕاوی هیچ لە بیر نەبوو «شێخ سەلام»›
حاوحوو
1. دەنگ و هەرای کاتی سەرسوڕمان ‹بەس ڕاوەشێنە سەر، دەروێش، جەزمی ناکا حاوحووت/ دوو دڵۆپ ئارەقەی دەوری نارنج و هەم لیمۆی دەوێ «مەناف قادرپوور»› 2. دەنگەدەنگی بێ‌کەڵک و لەخۆڕایی ‹گوێت باخنە لەم دەنگ و هەرا و حاوحووە/ تا ئێستا کەسێ بە دووی چوواندا نەچووە/ هەرچی هەیە تاوانی سنوورە و دوژمن/ وەبزانە کە ئەم کوردە هەڵەی قەت نەبووە! «م-ئاران»›
حای
1. دەنگێک بۆ کاتی سەیرمان 2. دەنگێک بۆ دەربڕینی بێزاری و بەدڵ‌نەبوونی شتێک ‹حای! جا ئەمە چی بە سەر چییەوەیە؟!›
حاقووحاقوو
دەنگی کۆترەباریکه ‹کۆتر دەستی کرد بە حاقووحاقوو/ ڕاوکەر و ڕاوی هیچ لە بیر نەبوو «شێخ سەلام»›
چەلەحانێ
دەنگ‌وهەرای بەرزی کەسی درێژدادڕ و زۆربڵه ‹کردی بە قرمە و چەلەحانێ، کەس لە کەس حاڵی نەدەبوو›‌
ئۆووەحا
ئۆوحە؛ دەنگێک بۆ ئاگادارکردنەوە و هێورکردنەوەی ڕەشەوڵاخ
ئەحا
1. وشەی باوەڕپێ‌نەکردن ‹ئەحا لەو درۆیە!› 2. وشەی سەرسوڕمان ‹ئەحا! لەو هەموو بەفرە باریوە!›
تەحا
تەهـ؛ تەها؛ دەحا؛ دەنگێک بۆ کاتی سەرسوڕمان
تەححا
دەنگێک بۆ کاتی سەرسوڕمان و حەیر
حاحا
1. دەنگ و وشەی سەرسوڕمان 2. دەنگ‌لێ‌کردنی زۆری ئاژەڵ
دەحا
تەحا؛ وشەی سەیرمان ‹دەحا، چەند ساویلکە و نەزانی!›
هوووەحا
دەنگێک بۆ هێور کردنەوەی ڕەشەوڵاخ ‌
وەحا
خچ؛ دەنگ و وتەیەک بۆ لێخوڕینی گاگەل
پەحا
پەح؛ هاه‍؛ وتەی سەیرمان ‹هۆ...گورگەکان، گورگەکانی نوێژی شێوان/ چەند ناپیاون،/ پەحا چەند بێ چاو و ڕاون! «حەسیب قەرەداخی»›
پەححا
وشەی سەیرمان و باوەڕنەکردن ‹پەححا لەو درۆ شاخدارە!›