تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەح
تیهـ؛ دەنگێک بۆ کاتی سەیرمان ‹تەح! گەرمای شارەزوور لەش‌پڕووکێنە›
تەحا
تەهـ؛ تەها؛ دەحا؛ دەنگێک بۆ کاتی سەرسوڕمان
تەححا
دەنگێک بۆ کاتی سەرسوڕمان و حەیر
تەخ
دەنگێک بۆ گێڕانەوەی گاجووت بۆ سەر هێڵ لە کاتی کێڵانی زەویدا
تەرق
تەقە؛ دەنگی گوللە و ترەقە
تەرقەتەرق
دەنگی تەقەتەقی گوللە و ترەقە
تەرپ
تەپ؛ دەنگی لێدان یا کەوتنی شتێک
تەرپەتەرپ
تەرپەی زۆر و یەک‌لەدوای‌یەک
تەس
1. دەنگی لێخوڕینی ئەسپ 2. دەنگێک بۆ لێخوڕینی ئاژەڵ بۆ دواوه بە تایبەت بۆ گاجووت لە کاتی جووتدا ‹وەحا تەس..›
تەف
بەه‍؛ هەیهەی؛ دەنگێک بۆ پەسند کردن و ئافەرین‌
تەق
1. دەنگی کوتانی درگای دار 2. دەنگی لێکدانی دوو شتی ڕەق ‹تەق، گوێزێکی بۆ شکاند و خستیە بەردەمی› 3. دەنگی دەرچوونی گولله ‹ڕاوچی تەق گوللەیەکی پێوەنا و کەو گلۆربووەوە›‌
تەقتەقیلە
قرپەقرپ؛ دەنگی شکانی دار و چیلکە
تەققە
1. دەنگی لێک‌درانی دوو شتی ڕەق؛ دەنگی تفەنگ بە گشتی ‹ئەو کووچه کە چرپەی بووە ترپەی دڵەکەی من/ ئەو کووچە لەگەڵ تەققەیەکی ترسی ئەتۆم بوو «سۆران حوسێنی»›‌
تەققەتەق
دەنگی بەردەوام و یەک لە سەر یەکی تفەنگ
تەقە
پەژن؛ تەرقە: 1. دەنگی تەقەی گولله ‹لە ڕێی ئەوبەری شاخ دەنگی زەنگ دێ/ لە شوێنی ڕاوکەر تەقەی تفەنگ دێ «گۆران»› 2. دەنگی وێکەوتنی دوو شتی ڕەق ‹چاو لە میلی دڵی سەعات/ گوێ لە تەقەی سینگی ڕەقی درگا/ ئۆقرەم نەبوو تا دەهاتی «مەناف قادرپوور»›
تەقەتووڕە
دەنگی هەڵفیڕانی کەسی زگ‌چوو
تەقەتەق
تەقەی یەک‌لەدوای‌یەک و بەردەوام ‹تەقەتەقی ناڵی هێسترەکە کە بەر بەردەکان دەکەوت تەواوێک غەمگینی دەکردم «حەسەن، 2015:107»›