تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانگلێن
باوەرێن
میوە یا گەڵایەکە با وەراندبێتی
باوەشێن
(باک) باشین، باژەن، باوەشینک._کردن: باژەنکردن
باگردێن(بابا)
باگەڕێن(باک)
باڵانووێن
ئاوێنەی باڵاڕووان
برنج چێن
بزوێن
جووڵێنەر، جووڵێن، (باک) بزڤانۆ، هەلکۆ. سەرو بۆرو ژێر لە ڕستەسازیدا. هاندەر
بزێن
جوورە گەمەیەکی منداڵانەیە، گێرێکی گرد(جغزێکی خڕ) دەکێشن یەکێکیان دەچێتە ناویەوه و ئەوانی دیکەش تێی هەڵدەدەن
بسێن
کڕیار، کڕیدار. کەسێکە بەزۆر چتی لە مەردوم بسێنێ
بلووێربەزێن
بووکێن
بووک بووکانێ
بڕفێن
بڕفێن بڕفێن(ئەردە)
بڕمێن
بەکارو ئازاو بە بڕشت
بڕوێن
ئاژووەر، شۆفێر
بڕێن
برینگ، بڕەوە، ببڕ
بژوێن
جێگایەکی بۆ مرۆو ئاژاڵان باشبێ و ژیانی تێدا چاک بگوزەرێت. لەوەڕی زۆرو زەوەند
بڵێن
ئێوە بێژن، کاری فەرمانە بۆ کەسی دووەم و سێیەم لە باری کۆدا. کە بۆ پرسیار بەکار ببرێ لە جیاتی ئایا بڵێن، کە ووشەی ئایا فڕێ درێ لە گۆکردنی(بڵێن)دا دەنگ وەکوو دەنگی پرسیاران بەکار دەبرێ