تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڵپێنە
گیایەکی ئاوییەو ناسکە لەناو سەوزاییدا پەیدا دەبێ، گەڵایەکی ووردو ئەستوورو ترشی هەیە دەکرێ بە چێشت. (باباهەو) پرپۆکە، پرپرە، (باد) پێڵپینە
چاشتێنگا(هەورا)
چێشتەنگاو، قاوەڵتوون، (ئەردە) قاتوون، دەمی قاتوون
چالووێنک
چاڵێکە ئاو یا دۆی تێدەکرێ تا سەگ لێی بخواتەوە
چاوبڕکێنی
چاوبڕکانێ، چاوهەڵتەکاندن، چاوبڕکێ، چاو لێک هەڵتەکاندنی نێرینەو مێ یینەیە لە یەکتری،_کردن
چاوهەڵێنان
چاو لێککردنەوە، چاو ئاوەڵەکردنەوە
چاوپێهەڵهێنان
چاوپێهەڵێنان
بەچاوەوەکردن، تەماشاکردنی مرۆ بە چاوی پیس و دڵی پیسەوە بۆ زیان پێگەیاندنی
چاڤیگورگین هاتە شکێناندن
بەدخووی و داوێن پێسێتی تێکچوو
چاڤێنۆک(باک)
چاوێنی، چاوو زار
چاکهێنان
دووجاران پشمین، جەخت
چراکووژێنەوە
کەسێک بووە کە کاری کوژاندنەوەی چرای پێسێردراوە
چووار ئاوێنە
چەشنە زرێیەکی شەڕێیە لە کاتی جەنگێدا لەبەر دەکرێ، چووار تەختە ئاسنی پێوەیە دەکەونە پێش و پاش و هەردووک لای ئەو کەسەی لەبەری دەکات
چووارهێندە
چارکاسە
چۆکڵەشکێنی
چۆڵەمێشکێنە
قوماری چۆڵەمەشکاندن، کە هەرچی لە بیری بچێ دەید.ڕێنێ، دەبێ هەرچیی هاوگرێوی وەرگرت بڵێ لەبیرمە
چێشت لێنەر
ئاشتچی، (هەورا) چاشتکەر
چێشتلێنان
(شەم.، مزو) پاتن، (باک) گرمان، پەهتن
چێنران
داچێنران، وەشێنراو، تۆوی وەشێنراو بە زەویدا