تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەمامێنه (ڕەوا.)
بەنێکه کاڵە و زەردگاڵی پێ قایم دەکرێ. بەنکاڵه.
شەمەترێنکه
شەمەتریله. ڕیوەڵۆک، جووره مێشێکی شینکاڵە نێو قەدی زۆر باریکه هەنگووینێکی دەکات زۆر لە ئی هەنگی خۆشتره و سووکتره و ئێجگار سپی و بۆنخۆشه.
شەمەتلێنکه
هەنگووینێکی جیڕی خۆشی شانه چکۆڵەیە و ڕەشباوه. مێشهەنگەکەش ڕەش و درێژ و ووریا و چالاکه.
شەکەمێنگه
فرتێنە
فەرتەنه٬ تۆفان
فێنک
هنک٬ هۆنک٬ هێنک٬ کوورپه٬ هوون٬ هوونک٬ تازی٬ تەڕ٬ (باک.): تەڕایی٬ چتێک یا شووێنێکە نەساردبێ و نەگەرم
فێنکاهی
فێنکاوی
فێنکایی٬ جێگا و شووێنێک وەکوو کووێستان
فێنکایی
فوونکاهی٬ هێنکاهی٬ فێنکێتی شووێن و چتی فێنک
فێنکێتی
فەرخەسێنی
(باک.باد.):مجۆعمە٬ سینی
فەڕاهەم هێنان
پێکهێنانی چتێک
قاپکزێنە
گیایەکی بەهارییە و گەڵای ووردە بە کوڵاوی دەخورێ
قرتێنکە
قرتێنە٬ ئاوە خۆرەی مریشک و کەڵەباب کە لە کاتی سەر بڕینیاندا چەقۆی پێدا دەهێنرێ
قرتێنە
(کۆ.):قرمۆچکە٬ قرقرۆشکە٬ قرتێنکە٬ دوگمەی کیسەی پووڵ و فیشەکدانانە بۆ کراس و چتی دیش بەکاردەبرێ ٬ کە دادەخرێ قرتەی لێ دێ٬ چتێکی ڕەقی تەنکە لە ڕەگی ووشک کراوەوە یا ئێسک کە قەڵەمی قامیشی لەسەر ڕێک دەکرێ
قرقێنە
(هەورا.): قرپێنە٬ قرخێنە٬ دووای تێر خوواردن قرپ هاتنەوە٬ بایەکە لە ژوورەوە هەڵدەقوڵێ و بەدەنگەوە لە دەم دێتە دەرەوە
قرپێنە
هە قڕخێنە٬ مرقێنە
قرچ هەڵێنان
قسە بەسەر قسە داهێنانەوە