تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دابێنان
(باد.) :دابەستن، دابەستی. سەری قەرتاڵە و سەوەتەی پڕ لە میوە بە گیاولکداران بەستن
دابەزێنراو
کەسێکە لە سوواری هێنرابێتە خووارەوە
دابەزێنەر
ئەو کەسەیە کەسێک یا چتێکی لە پشتی ووڵاخی بێنێتە خووار
داراشکێنە
دارکونکەوە (باڵندە)
دارتەقێنە
(ئەردە.): باڵندەیەکە، دارکونکەرە، دارەسمە
دارشکێنە
مەرگەمووش،دەرمانێکە دەکرێتە ناو هەویر دەرخواردی مشکی دەدرێ بۆ کوژتنی جا مشکی ماڵێ بێ یا هی ناو کشتوکاڵ.
دارەشکێنە
دەرمانێکی سەوزی تیژی سووتێنەوە، بەهەندێک برینی پیسدا دەکرێ
دامێنگر
داوێنگر٬ دامانگر
دامێنگرتن
داوێنگرتن٬ هەنابردنە بەرکەسێک
دامێنگیر
کەسێکە داوای پەنا و هەنا و یارمەتی بکات لە کەسێکی تر. –ی: داوێن گرتن
دامەزرێنەر
دابینکار٬ هێورانەر
داهێنان
ڕەخساندن٬ ئافەریدکردن٬ (باک.):بەردەباری کردن. هەڵبەستن. هەڵنان. ڕۆچوواندن٬ تەپاندن٬ داتەپاندن. –ی پرچ و کاکۆڵ : شانە کردن. لەتکردنی دار بە مشار. – بۆ هەور و بەفر و بارانە٬ واتە: هەورێکی زۆر و سەخت و سامدار پەیدابوون. ڕامکردنی گیاندار بە تایبەتی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووت. داپاچینی دارودرەخت٬ لەتکردنی بە مشار لەسەر باری درێژی
داهێنانەوە
خووارکردنەوە٬ چەماندنەوە٬ کووڕکردنەوە٬ کۆمکردنەوە٬ چۆماندنەوە٬ فساندن٬ قەوچاندنەوە٬ قیچاندنەوە٬ داتەپاندنەوە. –ی پرچ: دووبارە شانەکردنەوە. بۆ هەور و باران و بەفر و واتە: دووبارە سەر هەڵدانەوەی هەور و بارانە یا بەفر
داهێنەر
دۆزەرەوە٬ ڤەداندەر٬ چەمێنەر٬ چەمێنەوە٬ داهێنەر. (باک.):بەردەبار
داوێنپاک
پاکداوێن٬ پارێزگار٬ (باک.):پاکداو. –ی: پاکداوێنی٬ پارێزگاری٬ (باک.):پاکداوی
داوێنگرتن
دامانگرتن٬ دەستەودامان بوون
داوێنگیر
دامانگر٬ دەستەودامان٬ داوێنگیر
داچێنران
چاندران
داچێنراو